له‌گه‌ڵ باسكردنی شۆڕشی ڕزگاریخوازی گه‌لان و پاڵه‌وانه‌كانیان له دژی داگیركاری و سه‌ربه‌خۆبوون، به به‌رده‌وامی ناوی ماندێلا و گیڤارا و چه‌ندانی تر دێنه هزرمان، به‌ڵام یه‌كێك له پاڵه‌وانه گه‌وره و كاریگه‌ره‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوبانگێكی جیهانی وه‌رنه‌گرتووه و خه‌باته مه‌زنه‌كه‌ی له شه‌ش وڵات بۆ سه‌ربه‌خۆبوون و ڕزگاری له ده‌ستی داگیركه‌ران نه‌بووه‌ته جێی باس و خواسی مێژوونووسان، ئه‌و كه‌سه‌یش بریتییه له سیمۆن پۆلیڤار.
پۆلیڤار ئه‌وه‌ی كردوویه‌تی، ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێ له خه‌باتی ماندێلا و گاندی و گیڤارا، به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌متر نییه، له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ڤه‌نزوێلابووه و له شه‌ش وڵاتی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور ڕابه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه چه‌كداریخواز و شۆڕشگێڕه‌كانی كردووه، تا به سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بگه‌ن و كۆتایی به ژێرده‌سته‌یی گه‌لان بهێنێت، به‌ڵام ناو و چیرۆك و نه‌به‌ردییه‌كانی هه‌رگیز سنووری كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشووری نه‌بڕیوه و زۆرینه‌مان لێی بێ ئاگاین.
سیمۆن پۆلیڤار له 24ی ته‌مووز/یۆلیۆی 1783 له كاراكاسی پایته‌ختی ڤه‌نزوێلا له ماڵباتێكی زه‌نگین و ده‌وڵه‌مه‌ند هاته دنیاوه، ئه‌وكاته‌ی ته‌مه‌نی سێ ساڵ بوو باوكی مرد و دواتریش له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی دایكی كۆچی یه‌كجاره‌كی كرد و له‌لایه‌ن مامییه‌وه سه‌رپه‌رشتی به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردنی گیرایه ئه‌ستۆ.
به‌هۆی جیاوازی و ژیری سیمۆن، مامی هه‌رزوو هه‌ستی به‌وه كرد كه ئه‌وه‌ی له سیمۆن دا هه‌یه له منداڵه‌كانی تر بوونی نییه، بۆیه بریاری دا مامۆستای زۆر ناودار و تایبه‌تی بۆ بگێرێت، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی ورده ورده كتێبه‌كانی فرانسوا ماری و ڤۆلتێر و ژان ژاك ڕۆسۆی ده‌خوێنده‌وه، كه ئه‌وانه هه‌وێنی شۆڕشی فڕه‌نسی بوون.
له ته‌مه‌نی 16 ساڵی ڕه‌وانه‌ی ئیسپانیا كرا، تا خوێندنی ته‌واو بكات، له كاتی خوێندنی چاوی به شازاده‌ی جێنشینی ئیسپانیا كه‌وت، له‌به‌رده‌می ئه‌ودا پشتیوانی شۆڕشی فڕه‌نسی كردووه و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ستانی ئه‌مه‌ریكای باشووریش دژی داگیركه‌ری ئیسپانیا نزیكه.
له چیاكانی ئه‌ندیز له‌شكری ئیسپانیای به ته‌واوی هه‌راسان كرد كه ئه‌وكاته گه‌وره‌ترین داگیركه‌ری كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور بوو
له مه‌درید سیمۆن هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ماریا تیریزا كچی خانه‌دانێكی ئیسپانی كرد، به‌ڵام ساڵێك دوای هاوسه‌رگیری و له ته‌مه‌نی 19 ساڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی به نه‌خۆشی گیانی له ده‌ستدا و دوای ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك سیمۆن پۆلیڤار هاوسه‌رگیری نه‌كرده‌وه. دواتر ماوه‌یه‌ك له پاریس ژیا و دیدارێكی له‌گه‌ڵ زانای سروشتناسی گه‌وره‌ی ئه‌وكات ئه‌لیكسانده‌ر فۆن هیمبۆلت به ته‌واوی ڕێڕه‌وی ژیانی ئه‌و گه‌نجه خوێن گه‌رمه‌ی گۆڕی.
ئه‌لیكسانده‌ر پێی ڕاگه‌یاند، كه داگیركه‌ران هه‌میشه بیانووی ئه‌وه به گه‌لانی ئه‌مه‌ریكای باشوور ده‌هێننه‌وه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌وان كۆمه‌كیان نه‌كه‌ن، خه‌ڵكه‌كه ده‌مرێ له برسان و ناتوانن بژین، ئێوه‌یش ئاگه‌دار نین كه ئه‌مه‌ریكای باشوور خاوه‌نی سامانێكی سروشتی یه‌كجار مه‌زن و گه‌وره‌یه، ته‌نانه‌ت ڤه‌نزوێلای نیشتمانی تۆ ئێسته سه‌ربه‌خۆ بێ، پاش چه‌ند ساڵێك ده‌توانێ ببێت به هه‌نارده‌كارێكی گه‌وره‌ی سامانی سروشتی بۆ وڵاتانی تری جیهان.
سیمۆن له‌میانه‌ی دیدار و گوته‌كانی هه‌میشه دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه، كه بۆچوونه‌كه‌ی ئه‌لیكسانده‌ر وایكرد بگه‌ڕێته‌وه و ده‌ست به شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی سه‌ربه‌خۆبوون بكات، بۆیه له ساڵی 1804 گه‌ڕایه‌وه ڤه‌نزوێلا و ده‌ستی به كۆششه‌كانی كرد بۆ سه‌ربه‌خۆبوونی وڵاته‌كه‌ی و توانیان دووجار ئیسپانییه‌كان به ته‌واوی تێكبشكێنن و كۆماری یه‌كه‌م و دووه‌می ڤه‌نزوێلایان ڕاگه‌یاند.
دوای شكستی دوو هه‌وڵه‌كه‌ی سیمۆن به‌ره‌و جامایكا ڕایكرد و نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی به‌ریتانیا كرد تا یارمه‌تی بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای باشوور له مه‌كسیكه‌وه تا چیلی به ته‌واوی یه‌كبخات له چوارچێوه‌ی وڵاتێكدا. كاتێك به‌ریتانیا ڕه‌تی كرده‌وه كه كۆمه‌كی بكات، گه‌ڕایه‌وه بۆ هاندان و دروستكردنی ڕێكخستنی نهێنی له نێو كۆیله‌كان و به‌ڵێنی ئازادكردن و دروستكردنی وڵاتێكی یه‌كسانی پێدان.
ڕووی كرده هایتی و له‌وێش بیرۆكه‌ی سه‌ربه‌خۆخوازی خسته نێو دڵ و عه‌قلی ئه‌م گه‌له‌وه و سه‌رۆكی ئه‌وكاتی هایتی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ك و پاره‌ی زۆری پێدا، له به‌رانبه‌ردا داوای ده‌كرد كه پۆلیڤار خه‌بات بكات، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی چیتر وه‌ك كۆیله‌ی ئیسپانیا نه‌مێننه‌وه.
ئه‌و كۆمه‌ككردنه دووباره خه‌ونه‌كه‌ی پۆلیڤاری ژیانده‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداری سه‌ربه‌خۆخواز له ده‌وری كۆبوونه‌وه و له ساڵی 1819 گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئیسپانیا تۆمار كرد، له‌وكاته‌ی چیای ئه‌ندیزی بڕی و هێرشی كرده سه‌ر ئیسپانییه‌كان.
چیاكانی ئه‌ندیز بوو به مۆڵگه‌ی شۆڕشگێر و سه‌ربه‌خۆخوازان، سه‌ره‌ڕای كه‌شوهه‌وا سارده‌كه‌ی كه زیانی زۆری به هێزه‌كانی گه‌یاند، به‌ڵام خۆڕاگربوون و باوه‌ڕ و ئامانجه‌كه‌یان له هه‌موو شت پیرۆزتر بوو و به به‌هێزی زۆربه‌یانی هێشتبووه‌وه.
نه‌یاره سیاسییه‌كانی ڕقیان لێ هه‌ڵگرت و دوای مردنی تۆمه‌تیان بۆ دروست كرد، تا ناوی وه‌ك پاڵه‌وانێك نه‌چێته ناو مێژووه‌وه
له ئه‌نجامی هێرشه كتوپڕ و له ناكاوه‌كانی
پۆلیڤار و سوپاكه‌ی دژی ئیسپانییه‌كان، له‌شكره‌كه‌یان به ته‌واوی هه‌راسان ببوو و زیانێكی بێشوماری پێ گه‌یشت، به‌وهۆیه‌وه‌یش دواجار ئیسپانییه‌كانی ناچار كرد، كه ددان به سه‌ربه‌خۆی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ڤه‌نزوێلا و كۆڵۆمبیا و ئیكوادۆر و په‌نه‌ما و پیرۆ و پۆلیڤیا بنێن.
سه‌ره‌ڕای ڕزگاربوونی ئه‌و وڵاته و دروستبوونی حكوومه‌تی سه‌ربه‌خۆ تێیاندا، به‌ڵام پۆلیڤار هیچ پۆست و مووچه‌یه‌كی وه‌رنه‌گرت و وه‌ك شۆڕشگێڕێك مایه‌وه و دواجاریش له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ره‌سی كۆماری یه‌كه‌می كۆڵۆمبیای سه‌ربه‌خۆ له ساڵی 1830 له سانتا مارتای كۆڵۆمبیا به‌هۆی نه‌خۆشی سیله‌وه كۆچی دوایی كرد و سیاسییه‌كانی دوای خۆی، به‌هۆی خۆشه‌ویستی زۆری له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تیان بۆ دروست كرد، تا شوێنكه‌وتووی به به‌رده‌وامی نه‌مێنێت و ناوی له مێژوو بسڕێته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه جیهان به ته‌واوی ئه‌و شۆڕشگێڕه مه‌زنه نه‌ناسی، كه به جه‌نگه‌كانی له ڕێی كۆمه‌ڵێك چه‌كداره‌وه توانی ئیسپانیای داگیركه‌ر ناچار بكات، له یه‌ك كات ددان به سه‌ربه‌خۆیی شه‌ش وڵات بنێت.