پڕۆفیسۆر مایك ئیلی داهێنه‌ری حه‌بی ڤیاگرا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك توێژه‌ر توانییان چاره‌سه‌رێكی نوێ و كاریگه‌ر بۆ كێشه‌ی زووپهڕین له‌كاتی پرۆسه‌ی سێكسدا بدۆزنه‌وه، كه بریتییه له سپرایه‌ك یارمه‌تی زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه ده‌دات كه نیوه‌ی پیاوانی دنیا به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئیلی لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت كه ئه‌و ده‌رمانه نوێیه ئێسته له بازاڕه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه كه له كۆی 10 كه‌س نۆیان ده‌توانن سوودی لێ ببینن له‌وانه‌ی به‌ده‌ست كێشه‌ی زوو ئاوهاتنه‌وه له‌كاتی پرۆسه‌ی سێكسی‌دا ده‌ناڵێنن.
ئه‌و سپڕایه نوێیه " Fortacin " دوو جۆر ماده‌ی سڕكه‌ری به چڕی كه‌م تیادایه كه كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستیاری چووك و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ئاستی ئاسایی ده‌كه‌ن له‌كاتی به‌ریه‌ككه‌وتندا و ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه كات و ته‌مه‌نی پرۆسه‌كه درێژتر بێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پزیشكی سێكسی، نزیكه‌ی 40%ی پیاوان به‌ده‌ست خێرا ئاوهاتنه‌وه له‌كاتی پڕۆسه‌ی سێكس ده‌ناڵێنن كه حاڵه‌ته‌كه هه‌ر له یه‌كه‌م خوله‌كی پرۆسه‌كه رووی داوه.
پیاوان له ته‌مه‌نی نێوان 18-60 ساڵ به‌ده‌ست ئه‌و كێشه‌وه ده‌ناڵێنن كه له راستیدا ئه‌و كێشه زۆر بڵاوتره له كێشه‌ی رهقنهبوونی ئه‌ندامی نێرینه كه ره‌نگه ڤیاگرا چاره‌سه‌رێكی باش بێت بۆی.
به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و سپرایه كراوه، ئه‌و پیاوانه‌ی كه له ماوه‌ی سێ مانگدا ئه‌و سپڕایانهیان به‌كار هێناوه به‌ر له پرۆسه‌ی سێكس، توانیویانه ماوه‌ی به‌ر له ئاوهاتنه‌وه به تێكڕای پێنج هێند به به‌راورد پێش به‌كارهێنانی درێژ بكه‌نه‌وه.
ئیلی روونی كرده‌وه كه دوای نۆ مانگ له به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه نوێیه، ناوه‌ندی ماوه‌ی خایاندراوی پرۆسه‌ی سێكس له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانییه‌وه له كه‌متر له خولهكێكهوه بۆ هه‌شت تا 10 خولهك، واته به زیادبوونی 10 جار به به‌راورد به پێشتر.