ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌وی ڕابردوو خاوه‌ن سارده‌مه‌نی خانه‌یه‌كی له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی شاری سلێمانی به چه‌قۆ كوشت پێشتریش له‌سه‌ر شه‌ڕ كردن گیراوه و كوڕی به‌رپرسێكی یه‌كێتییه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30ی نیسان، به گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی ده‌مه‌قاڵه له نێوان خاوه‌ن كافتریایه‌ك و خاوه‌ن سارده‌مه‌نی خانه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی شاری سلێمانی، خاوه‌ن كافتریاكه كه كوڕی به‌رپرسێكی یه‌كێتییه به چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر خاوه‌ن سارده‌مه‌نی خانه‌كه و چه‌قۆی له شاده‌ماری ڕانی داوه و پێش گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست داوه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه ته‌مه‌نی 29 ساڵه و ماڵی له گه‌ڕه‌كی تاڤگه‌ی شاری سلێمانییه، هه‌روه‌ها بكوژه‌كه‌یش پێشتر چه‌ند جارێك له‌سه‌ر ڕووداوی شه‌ڕكردن گیراوه و كوڕی به‌رپرسێكی یه‌كێتییه.
لاى خۆیانه‌وه پۆلیسی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، "شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی ڕاپەرینی شاری سلێمانی لە ئەنجامی دەمەبۆڵەی نێوان دوو دراوسێ دوكان، ئاڵۆزی دروست بوو. خاوەنی یەكێك لە دوكانەكان (دوكانی ساردەمەنی) كە بەچەقۆ هێرشی كرابووە سەروو بریندار بوو و گیانی لە دەست دا."
ڕوونى كرده‌وه، "هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و تۆمەتباری سەرەكی ڕووداوەكە كە هەڵاتبوو لەچەند گەڕەكێك لەولای شوێنی ڕووداوەكە گیرا".
ڕووداوى كوشتن و هێرشكردنه سه‌ر خاوه‌نكاره‌كان له شارى سلێمانى بووه به دیارده، زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى كارى كوشتن و لێدان و نا یاسایى ده‌كه‌ن ده‌رده‌كه‌وێت كوڕ یان خزم یان پاسه‌وانى به‌رپرسانى حزبى ناوچه‌كه‌ن، ئاسایشیش تاوانباران به فشارى حزبى ئازاد ده‌كات.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا