عه‌لی به‌نه‌فشی باوكی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی "كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران" كه رۆژی 13ی نیسان له سلێمانی رفێنرا، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ورده‌كاری دیارنه‌مانی سمكۆ به‌نه‌فشی و ره‌فتاری كۆمه‌ڵه به‌رانبه‌ر كوڕه‌كه‌ی ده‌خاته ڕوو، داوا له سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی ده‌كات لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه بكه‌ن و چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌ی دیار بكه‌ن.
* ماوه‌ی 18 رۆژه سمكۆ له سلێمانی رفێنراوه، ئێوه 16 رۆژه له سنه‌وه هاتوونه‌ته ئه‌و شاره به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن، هیچ سه‌ره‌داوێكت ده‌ست كه‌وتووه له ناوخۆی كۆمه‌ڵه‌دا كه تاوانی كوڕه‌كه‌ی تۆ چی بووه؟
كوڕه‌كه‌م به شایه‌تی سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه، ئازاری بۆ هیچ كه‌س نه‌بووه، وه‌ك نوێنه‌ر بۆ كۆنگره‌ی 16ی كۆمه‌ڵه هه‌ڵده‌بژێراوه و هه‌ر له كۆنگره‌یش به‌رپرسیارێتی "ده‌بیرخانه" ده‌درێته ئه‌و و پێشمه‌رگه‌یه‌كی تر، له كۆمیته‌ی زاگرۆسی كۆمه‌ڵه خزمه‌تی كردووه و هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه له‌ناو كۆمه‌ڵه بووم، به منیان گوت ئه‌گه‌ر سمكۆ خۆی بێت بڵێ
من سیخوڕ بووم"، بڕوای پێ ناكه‌ین.
دادگای سلێمانی بە هیچ شێوەیەک ئاگاداری دۆسیەی سمکۆ نییە
* وه‌ك باوكێك كه كوڕه‌كه‌ی 11 ساڵ پێشمه‌رگه‌ی رێبازی كۆمه‌ڵه‌یه، كاتێك بۆ سۆراغی كوڕه‌كه‌ت پێوه‌ندیت به‌و حزبه‌وه كرد، هه‌ڵوێستیان چۆن بوو به‌رانبه‌رت و چۆن به‌ده‌م ئه‌و ئازاره‌ی تۆوه هاتن كه رۆڵه‌كه‌ت رفێنراوه؟
كاتێك چوومه ناو كۆمه‌ڵه‌وه، عه‌بدوڵا ئازه‌ربار به‌رپرسی ئه‌منیه‌تی ئه‌و حزبه هاته لام و پێی گوتم، ئێمه سمكۆمان خۆش ده‌وێت و وه‌ك برای خۆمان وایه، تا ئێسته هه‌واڵی نییه و نازانین چی رووی داوه، به‌ڵام دوای چه‌ند رۆژێك لایه‌نێكی ته‌ناهی ئاگاداریان كردووین كه سمكۆیان گرتووه، دواتر گوتی كاروباری به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌ت ده‌سپێرین به فه‌رزین عه‌باسی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه له سلێمانی، به‌یانی دێ بۆ لات و به‌یه‌كه‌وه ده‌چن بۆ لای هێزه ته‌ناهییه‌كان و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت و تۆش كوڕه‌كه‌ت ده‌بینی.
من زۆر ساوێلكانه بڕوام كرد، به‌ڵام به‌یانی فه‌رزین عه‌باسی هات و گوتی، من نه ده‌توانم له‌گه‌ڵت بێم بۆ لای هێزه ته‌ناهییه‌كان و نه به هیچ شێوه‌یه‌كیش ده‌توانم ئه‌مه‌ت بۆ بكه‌م، رێشم پێ نه‌دراوه ئه‌و كاره بكه‌م.
فه‌رزین عه‌باسی ئه‌وه‌یشی به من گوت، ئه‌گه‌ر بڕۆین به شوێنی‌دا ئێمه‌یش ده‌گرن، بۆیه وا باشه تۆش نه‌ڕۆی و هه‌واڵی نه‌پرسی، ددان به خۆتدا بگره بزانه چی ڕوو ده‌دات.
كاكه فه‌رزین به‌و شێوه‌یه جوابی كردم و منیش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی سمكۆ سه‌ردانی لایه‌نه ته‌ناهییه‌كانی كانی گۆمه و چوارتا و سیته‌ك و ئاسایشی گشتی و ئاسایشی بیانییه‌كان و بنكه‌كانی پۆلیس و...مان كرد، به‌ڵام هیچ كه‌س هیچ هه‌واڵێكی كوڕه‌كه‌می پێ نه‌دام، كه‌چی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه له سلێمانی باسی كرد، رێزیان لێ نام و نه گیرام و نه سووكایه‌تیی یان هه‌ڵسوكه‌وتێكی ناڕێكیان له‌گه‌ڵ نه‌كردم. كۆمه‌ڵه ته‌نانه‌ت له‌وه‌شدا درۆیان له‌گه‌ڵ كردم.
* له به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا ئاماژه به‌وه درابوو كه سمكۆ به بڕیاری دادوه‌ر گیراوه، مادام بڕیاری دادوه‌ر بێت، بۆچی نه‌تانتوانیوه بزانن له كوێیه؟ ئه‌ی له‌ڕووی یاساییه‌وه رێیه‌كتان پێشان درا تا پارێزه‌رێك بۆ دۆسیه‌كه‌ی بگرن؟
له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه چوومه‌ته لای پارێزه‌رێكی به ئه‌زموون له سلێمانی و ئه‌و بۆ به‌دواداچوونی دۆسیه‌ی سمكۆ چووه دادگا كه له‌وێ دۆست و ئاشنای هه‌یه، هه‌واڵی كوڕه‌كه‌ی منی له سه‌رۆكی دادگا پرسیوه و دادوه‌ر پێی گوتووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری ئه‌و دۆسیه نین و هیچ بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌مان بۆ گرتنی نه‌داوه.
لەگەڵ رفاندنی سمکۆ لەناو کەمپی کۆمەڵە هەڵیان کوتاوەتە سەر ژوورەکەی و کەلوپەلەکانیان بردووە
* دوای ئه‌وه‌ی بۆت روون بووه‌وه ناوه‌ڕۆكی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ش ناڕاسته و ته‌نانه‌ت دادوه‌ر ئاگاداری ئه‌و دۆسیه نییه، ئێسته گومانت بۆ چی ده‌چێت؟
بێگومانم راده‌ستكردنی كوڕه‌كه‌م به لایه‌نه ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی، پیلانێكی داڕێژراو بووه و له كۆمه‌ڵه به‌و كوڕه‌ی منیان گوتووه به‌بێ چه‌ك و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بێت، ناردویانه بۆ باره‌گای پێوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه له سلێمانی، ئینجا به‌ر له‌وه‌ی سمكۆ له كه‌مپ ده‌ربچێت، پیاوه‌كانی عه‌بدوڵا ئازه‌ربار به چه‌كه‌وه هاتوونه‌ته ده‌ر و له رێ بۆسه‌یان بۆ داناوه‌ته‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ رفاندنی كوڕه‌كه‌م له سه‌عات 10ی به‌یانی رۆژی 13ی نیسان، كۆمه‌ڵه ده‌چن له‌ناو كه‌مپی زڕگوێز ناوماڵه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێن و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانی ده‌به‌ن، بۆیه هیچ گومانێكم نییه كه كۆمه‌ڵه ئه‌و كوڕه‌ی منی رفاندووه و راده‌ستی كردووه.
* پێت وایه بۆچی به‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ سمكۆ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن و بۆ ده‌بێ بیڕفێنن؟
سمكۆ بۆ ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 16 ده‌نگ ده‌هێنێته‌وه، به‌ر له به‌ستنی كۆنگره عه‌بدوڵا موهته‌دی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێ، هاوڕێیان ئێوه به‌و كاره‌تان و به‌و ده‌نگدانه‌تان، جه‌رگی كۆمه‌ڵه‌تان بڕی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانن له‌ناو كۆنگره‌دا ده‌نگ ناهێنن، كۆنگره‌كه به پاساوی سیاسی و ته‌ناهی دواده‌خه‌ن بۆ كاتێكی نادیار.
* واتا پێت وایه ئه‌وه ته‌سفییه‌ی ناوخۆی كۆمه‌ڵه‌یه و كوڕه‌كه‌ت بووه به قوربانی ئه‌و ململانێ حزبییه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵه بۆ مانه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك له ده‌سه‌ڵات، دروست بووه؟
هیچ گومانێكم نه‌ماوه له‌وه، وه‌ك خۆر لام روونه كه ئه‌مه پیلانی ئه‌و تاقمه‌ی ناو كۆمه‌ڵه‌یه بۆ كوڕه‌كه‌میان گێڕاوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سمكۆ ته‌نیا كه‌سێك بووه به ئاشكرا له‌ناو كه‌مپی كۆمه‌ڵه‌دا ره‌خنه‌ی له‌و تاقمه گرتووه. پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌و ماوه‌یه‌دا زۆریان ده‌هاتن بۆ لام، هه‌موویان حه‌زیان لێ بوو هه‌ڵوێستیان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه، به‌ڵام ده‌یانگوت گرفتاری ئه‌و بانده بووین و نازانین چی بكه‌ین. به راشكاوی پێیان گوتم، سمكۆ و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كمان ئاوا باوكێكی هه‌یه كه دێت و به‌دوای چاره‌نووسی ده‌كه‌وێت، خۆ پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه كه‌سی نییه بێت پاڵپشتی بكات، بۆیه ئه‌گه‌ر بچووكترین ره‌خنه بگرێت ده‌ریده‌كه‌ن و بێسه‌روشوێنی ده‌كه‌ن.
ئێسته به ته‌واوه‌تی لام روون بووه‌ته‌وه كه كوڕه‌كه‌م له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا ئازه‌ربار پلانی بۆ داڕێژراوه و هه‌ر ئێسته ئه‌و ئاگه‌داره سمكۆ له كوێ گیراوه و به منی ناڵێ، جا من داوا ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر یاسای كوردستان رێم پێ ده‌دات، با رێنوێنی بكرێم بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكه‌م و رایكێشمه دادگا.
به ئومێدم رێیه‌كم پێشان بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و بانده تۆمار بكه‌م
* له‌ناو رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا هه‌میشه ئه‌و دروشمه زه‌ق كراوه‌ته‌وه كه ئێمه باوه‌شێكی ئه‌مینین بۆ رۆڵه‌كانتان، ئێوه وه‌ك باوكی پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه 11 ساڵ له‌ناو ریزه‌كانی ئه‌و حزبه‌دا خه‌باتی كردووه، پێت وایه ئێسته‌یش كۆمه‌ڵه ئه‌و باوه‌شه دڵنیایه بێت بۆ رۆڵه‌كانی رۆژهه‌ڵات؟
به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ك ئه‌و باوه‌شه ئه‌مینه نییه، به‌ڵكو ئێسته له‌ناویدا باندێكی مافیایی دروست بووه كه پێشمه‌رگه‌كانیش به ده‌ستیانه‌وه گرفتار بوون، وه‌ڵاهی به باوه‌شێكی ته‌نای نازانم، به‌ڵكو به باوه‌شێكی پڕ له مه‌ترسی و كاره‌ساتی ده‌زانم، من به ئومێدم رێیه‌كم پێشان بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و بانده تۆمار بكه‌م كه كوڕه‌كه‌میان بێسه‌روشوێن كردووه.
* له به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا باس له‌وه كراوه سمكۆ سیخوڕی بۆ لایه‌نێك كردووه، دیاری نه‌كراوه ئه‌و لایه‌نه ئاخۆ كۆماری ئیسلامیی ئێرانه یان چی؟ هیچیان بۆ روون كردیته‌وه له‌وباره‌یه‌وه؟
نه‌خێر هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان به من نه‌داوه، به‌ڵام ده‌پرسم باشه ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌م سیخوڕی ئێران بێت، خۆ به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه بووه له ناوچه‌ی سنه، ئه‌ی باشه بۆ یه‌ك رێكخستنی كۆمه‌ڵه ئاشكرا نه‌بوو له‌و پارێزگایه؟ هه‌ر ئه‌وه به‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ به درۆخستنه‌وه‌ی پیلانه‌كه‌یان، ئه‌گه‌ر كوڕی من سیخوڕی بۆ ئێران كردووه، بۆچی كۆمه‌ڵه خۆی لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كردووه و راده‌ستی ده‌زگای زانیاری‌یان كردووه؟
من هه‌میشه وه‌ك باوكێك كه شانازی به كوڕه‌كه‌یه‌وه كردووه له‌پێناو نیشتمانه‌كه‌ی خه‌بات ده‌كات، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێویستی بووه، به‌پێی توانا بۆم دابین كردووه و كوڕی من هیچ كات پێویستی به سیخوڕی نه‌بووه.
* ئه‌وه 18 رۆژ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا تێده‌په‌ڕێ، بۆچی تا ئێسته عه‌بدوڵا موهته‌دی وه‌ك به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌و حزبه نه‌هاتووه‌ته ده‌نگ؟ ئایا هیچ پێوه‌ندییه‌كی به تۆوه كردووه وه‌ك باوكی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه؟
ئومێدم ده‌كرد ئه‌وه رووی بدایه و كاك عه‌بدوڵا خۆی له‌و دۆسییه‌یه بكردایه‌ته خاوه‌ن و هه‌ر نه‌بێ دڵنه‌واییه‌كی بدامایه‌ته‌وه. من هیوا و ئاره‌زووم هه‌میشه ئه‌وه بووه كه‌سانی شۆڕشگێڕ و سیاسی تووشی به‌دگۆڕان نه‌بن، به‌ڵام ئه‌وانه به‌داخه‌وه وایان لێ هاتووه ئیتر به هیچ شێوه‌یه‌ك متمانه‌م پێیان نه‌ماوه، پێشمه‌رگه‌كان گیرۆده‌ی ده‌ستیان بوون، وه‌ك كۆمه‌ڵه و رێبازه‌كه‌ی هیچ ره‌خنه‌یه‌كم لێی نییه، ره‌خنه‌ی من له‌و بانده‌یه كه ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌رچی پیرۆزیی ئه‌و حزبه‌دا هه‌یه گرتووه، هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و حزبه وه‌ك كوڕ و كچی خۆم ده‌بینم، ئه‌وانه كه‌سانی به هه‌ڵوێست و خه‌مخۆری نیشتمانه‌كه‌یانن، به‌ڵام گیرۆده‌ی ده‌ستی ئه‌و بانده مافیاییه بوون. هه‌مووان له‌و ماوه‌یه‌دا كه پێوه‌ندییان پێوه كردووم، خوێن له دڵن به‌ده‌ست ئه‌و بانده‌وه.
ده‌ستی هانا بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و جێگرەکەی درێژ ده‌كه‌م
* به فه‌رمی كۆمه‌ڵه رای گه‌یاند كه لایه‌نێكی ته‌ناهی سلێمانی سمكۆی گرتووه، وه‌ك باوكێك كه به‌دوای چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌یدا ده‌رگا به ده‌رگای لایه‌نه ته‌ناهییه‌كانی ئه‌و شاره ده‌كه‌ی، كه‌س خۆی نه‌كرد به خاوه‌نی ئه‌و شاره و بێته ده‌م داواكه‌ته‌وه و لایه‌نی كه‌م پێت بڵی كوڕه‌كه‌ت چی لێ به‌سه‌ر هاتووه؟
من هانام بۆ یه‌ك به یه‌كی به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی و بنه‌ماڵه‌ی مام جه‌لال بردووه كه خۆم له سنه كاتی خۆی پێڕه‌وی رێبازی مام جه‌لال بووم، ته‌نانه‌ت پێوه‌ندیشم له‌گه‌ڵی هه‌بوو، كه‌چی هاتم بۆ باشووری نیشتمانه‌كه‌م و هاوارم بۆ بردن، نه‌هاتن به‌ده‌ممه‌وه.
وامده‌زانی ورده ورده خه‌ریكه دیموكراسی له‌و پارچه‌یه‌ی نیشتمانه‌كه‌م شكڵ ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و چه‌ند ڕۆژه بینیم به‌ته‌واوه‌تی بێهیوای كردم. ئاخر چۆن ده‌بێ كه‌سێك نزیكه‌ی 20 رۆژه كوڕه‌كه‌ی گیراوه، تا ئێسته‌یش نه‌زانێ رۆڵه‌كه‌ی له كوێیه؟ ئاخۆ ماوه یان مردووه؟ داماننا ئه‌و كوڕه‌ی من خراپ و تاوانكار بێت، ئه‌ی بۆ ده‌بێ نه‌زانم له كوێیه؟ ئێمه ئاره‌زوومان ئه‌وه‌بوو ئه‌و هه‌رێمه‌مان هه‌رێمێكی دیموكرات بێت، به‌ڵام ئێسته من 20 رۆژه نازانم چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌م چییه.
* سه‌رباری ئه‌وه‌ی كوڕت پێشمه‌رگه بوو و وه‌ك باوكێك سپارده‌ی ده‌ستی كۆمه‌ڵه‌ت كردبوو، له‌و حزبه‌دا كوڕه‌كه‌ت له‌كاتی ئه‌ركی حزبیدا رفێنرا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆت ده‌ڵێی رێگرییان لێ ده‌كردی به‌دوای چاره‌نووسیدا بڕۆی، بیستم كۆمه‌ڵه له كه‌مپه‌كه‌یشیان ده‌ری كردووی، ئه‌وه تا چه‌ند راسته؟
به‌ڵێ ئه‌بوبه‌كر موده‌ڕسی جێگری سكرتێری ئه‌و حزبه پێی گوتم، تۆ هاتوچۆی سلێمانی و زڕگوێز زۆر ده‌كه‌ی، مادام بابه‌ته‌كه‌ت نه‌سپاردووه به ئێمه، لێره بڕۆ، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ ئیشێكت لێره نه‌ماوه. هه‌ر راسته‌وخۆ جوابی كردم و ئێسته من له سلێمانی شه‌وان له هوتێلم و به‌ڕۆژ عه‌وداڵی دۆزینه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌مم، سه‌رباری ئه‌وه‌ی وه‌ك باوكێكی دڵ به ئازار هیچیان بۆ نه‌كردم، ژماره‌یه‌كیشیان پێ بووه هی لایه‌نه ته‌ناهییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ڕێیه‌وه ئاگاداری چاره‌نووسی سمكۆ بن، ته‌نانه‌ت ئه‌و ژماره‌یه‌شیان به‌من نه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر نه‌بێ هه‌وڵ بده‌م له‌ڕێیه‌وه هه‌وڵێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌م بده‌م.
* به‌پێی ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئاماژه‌ت پێ كردن، تا ئاستێك له دۆزینه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ت بێهیوا بووی، په‌یامت چییه بۆ خه‌ڵك یان هه‌ر لایه‌نێكی هه‌رێمی كوردستان؟
وه‌ك باوكێكی دڵ به ئازار كه عه‌وداڵی چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌یه‌تی، ده‌ستی هانا بۆ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت درێژ ده‌كه‌م، داواكاریم لێیان ئه‌وه‌یه ده‌ستم بگرن بۆ دۆزینه‌وه‌ی رۆڵه‌كه‌م، تكایان لێ ده‌كه‌م رێ به‌وه نه‌ده‌ن باند و گرووپێكی مافیایی به‌ناوی شۆڕشه‌وه له‌و هه‌رێمه ئاوا یاریی به چاره‌نووسی رۆڵه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بكه‌ن، تكایان لێ ده‌كه‌م دۆسیه‌كه بگرنه ده‌ست و خۆیان لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ بكه‌ن، من وه‌ك باوكێكی رۆژهه‌ڵاتی لێره بێ پشتوپه‌نا، هاتووم به‌دوای پارچه‌یه‌ك له رۆحمدا ده‌گه‌ڕێم، چاوم له‌وه‌یه ئه‌وان ببن به‌و پشته بۆم و خۆیان له دۆسیه‌كه بكه‌ن به خاوه‌ن.
من ئێسته ته‌نیا كوڕه‌كه‌مم بۆ گرنگ نییه، به‌ڵكو ئه‌و رۆڵانه‌یش كه وه‌ك سمكۆی كوڕم دێنه ناو ئه‌و شۆڕشه‌وه و باندێك ئاوا یاریی به چاره‌نووسیان ده‌كات، هێنده‌ی تر برینه‌كه‌می قووڵ كردووه‌ته‌وه، ئیتر ئێسته هیچ ئه‌وه‌م به‌لاوه گرنگ نییه سبه‌ی گه‌ڕامه‌وه، ئێران بمگرێت و له سێداره‌م بدات، ئێسته من وه‌ك باوكی پێشمه‌رگه‌یه‌كم خه‌می كوردستان‌م له‌شانه كه به‌ده‌ست گرووپێكی مافیاوه ئاوا له ئیراده و چاره‌نووسی رۆڵه‌كانی ده‌كرێت.
كۆمه‌ڵه خۆی باش ئه‌وه ده‌زانێ كه من دوو ساڵ و نیو له گرتووخانه‌ی ئیتڵاعات بووم و تازه ئازاد كراوم، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ماڵمیان له‌ناو شاری سنه لێ رووخاندم، ته‌نانه‌ت له هه‌موو خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێبه‌ش كراوم، ئیتر چ ترسم له ئیتڵاعات هه‌بێ؟ چیتر ماوه له‌گه‌ڵم بیكه‌ن، با بیكه‌ن، به‌ڵام داوام له سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و لێیان ده‌پاڕێمه‌وه سنوورێكیان بۆ دابنێن و لێنه‌گه‌ڕێن باندێكی مافیایی به‌ناوی شۆڕشه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر حزبێكدا بگرن و ئاوا له رۆڵه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌ن. وه‌ڵاهی ئه‌گه‌ر كاك مه‌سعوود بارزانی ئاگای له‌و بابه‌ته بوایه، ئێسته دۆسیه‌ی سمكۆی بۆ روون ده‌كردمه‌وه و منی له‌و دۆزه‌خه رزگار ده‌كرد، وه‌ك چۆن دڵنیام ئه‌گه‌ر مام جه‌لال بمایه، من ئێسته له‌و سلێمانییه ئاوا بێ پشتوپه‌نا نه‌ده‌بووم.