مانگی ره‌مه‌زانی به‌ره‌و كۆتاهاتن ده‌چێت، ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی زانایانی ئاینی سعوودیه پێشبینی ده‌كات كه مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌وساڵ پڕ بێت، واته 30 رۆژ بێت، بۆیه دووپاتی ده‌كاته‌وه كه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌كه‌وێته پێنجشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو.
ئێواره‌ی 29ی ره‌مه‌زان مانگ نابینرێت
شێخ عه‌بدوڵا بن مه‌نیع، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانی ئاینی سعوودیه دووپاتی كرده‌وه كه مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ، پڕ ده‌بێت، واته 30 رۆژ، وه‌ك ماڵپه‌ڕی "سه‌بق"ی سعوودی له بن مه‌نیعی گواسته‌وه، مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ 30 رۆژ ده‌بێت، چونكه مانگ به 13 خوله‌ك به‌ر له خۆر ئاوا ده‌بێت، دوای ئاوابوونیشی و به ته‌واوه‌تی له سه‌عات 9:59 خوله‌كی ئێواره له‌دایك ده‌بێته‌وه.
ئه‌و زانایه سعوودیه گوتی، مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ له 13ی نیسانی رابردوو ده‌ستی پێ كرد، بۆیه ئه‌و مانگه پڕ ده‌بێت، چونكه له‌دایكبوونی مانگی شه‌وال ده‌كه‌وێته ئێواره‌ی سێشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو 29ی ره‌مه‌زان، له سه‌عات 9:59 خوله‌كی ئێواره و خۆری ئه‌ورۆژه‌یش پێش ئاوابوونی مانگ له سه‌عات 6:51 خوله‌ك ئاوا ده‌بێت، به‌ر له‌ویش مانگ له سه‌عات 6:38 خوله‌كی ئێواره ئاوا ده‌بێت.
بن مه‌نیع روونی كرده‌وه، شه‌وی چوارشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌وی دوایین رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه كه 30مین رۆژی ته‌واوكه‌ری ئه‌و مانگه‌یه، به‌وه‌یش پێنجشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو كه ده‌كاته 13ی ئایار، یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌واله و یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه.
له‌باره‌ی به‌یاننامه‌ی دادگای شه‌رعی به گه‌ڕان به‌دوای بینین مانگ له ئێواره‌ی 29ی ره‌مه‌زان، گوتی، ده‌رچوونی به‌یاننامه‌ی دادگا بۆ چاودێریكردنی مانگ له ئێواره‌ی سێشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو پاساوه بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به حیساباتی فه‌له‌كناسی نییه، ئه‌گینا له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی باسمان كرد مانگ نابینرێت.