راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی پۆرتوگال، وێستگه‌ی داهاتووی كریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشی وڵاته‌كه‌یان ئاشكرا كرد.
رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 36 ساڵان گرێبه‌سته‌كه‌ی له كۆتایی وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵ یوڤێنتوس كۆتایی دێت، راپۆرته هه‌واڵه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، رۆناڵدۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نوێ ناكاته‌وه، ته‌نانه‌ت ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كۆتایی ئه‌م وه‌رزه تیپه‌كه جێ بهێڵێت.
رۆژنامه‌ی ریكۆردی پۆرتوگالی نووسیویه‌تی، رۆناڵدۆ بڕیاری داوه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێنتوس تا كۆتایی بباته سه‌ر و دواتر بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و یانه‌یه‌ی، كه به منداڵی له‌وێدا ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌ویش یانه‌ی سپۆرتینگ لیشبۆنایه، كه له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا جێی هێشتووه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، رۆناڵدۆ ده‌یه‌وێت دوو ساڵ به درێسی لیشبۆنا یاریی بكات، دواتر له ته‌مه‌نی 39 ساڵی به یه‌كجاری واز له یارییكردن ده‌هێنێت.
ئه‌م زانیارییانه له كاتێكدایه، ده‌گوترێت رۆناڵدۆ له پێوه‌ندیكردن به یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد، یان پاریس سانجێرمان نزیكه.