تادێت دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی جووڵه له ناكاوه‌كانی داعشه‌وه به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات، به‌رپرسی هه‌واڵگری سوپای عێراقیش ئاشكرای ده‌كات، گه‌ڕان به‌دوای سێ خۆكوژ به‌رده‌وامه.
نه‌قیب جه‌عفه‌ر وائیلی به‌رپرسی هه‌واڵگری سوپای عێراقی له ناوچه‌كانی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له ناو شاری كه‌ركووك زانیاریمان بۆ هاتووه كه مه‌ترسی ته‌ناهی هه‌یه و داعش پلانیان هه‌بووه، له‌ڕێی پێنج خۆكوژه‌وه هێرش و ته‌قینه‌وه دژی چه‌ند داوده‌زگایه‌كی شاره‌كه ئه‌نجام بده‌ن له مانگی ڕه‌مه‌زاندا، یه‌كێك له‌و خۆكوژانه 29ی نیسانی ڕابردوو به‌ر له جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی، كوژرا و یه‌كێكی تریشیان گیرا، گه‌ڕان به‌دوای سێ خۆكوژه‌كه‌ی تریش به‌رده‌وامه.
ڕوونی كرده‌وه، "ئێسته له كه‌ركووك هه‌ریه‌ك له هێزه‌كانی سوپای عێراقی، پۆلیسی فیدراڵی عێراقی، حه‌شدی شه‌عبی، لیوای 61ی تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پۆلیسی ناوخۆ، له چوارچێوه‌ی ژووری ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركووكدا، دۆسیه‌ی ته‌ناهی پارێزگاكه‌یان له ژێر ده‌ستدایه و بڕیاره ئه‌وان ئاسایشی كه‌ركووك بپارێزن".
له‌باره‌ی قسه‌كانی ڕاكانه‌وه ئاماژه‌ی كرد، "ڕاكان سه‌عید جبووری ڕۆژی یه‌كشه‌م دووی ئایار له په‌راوێزی كردنه‌وه‌ی بازاڕی به‌هاره‌دا ددانی پێدا نا و گوتی، بۆشایی ته‌ناهی له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان هه‌یه، به‌پێی زانیارییه‌كانمان ئه‌و بۆشاییه له هه‌ندێك شوێن پێنج و له هه‌ندێ شوێنی تر 10 كیلۆمه‌تر زیاتره، بۆشاییه‌كانیش ده‌بنه هۆی زیادبوونی جموجووڵی داعش".
ئه‌وه‌یش له كاتێكدایه كه شه‌وی 30ی نیسان/ئه‌پریلی 2021، دوای دابڕانێكی درێژخایه‌نی تیرۆریستانی داعش له هێرشكردنه سه‌ر پێشمه‌رگه، له به‌رزاییه‌كانی نزیك گوندی پڕكان له سنووری میحوه‌ری پێنجی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، تیرۆریستان هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی لیوای 10 و پێكدادان ڕووی دا، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هید و بریندار بوون، تیرۆریستانیش جیا له تێك‌شكان، كۆمه‌ڵێك كوژراویان لێ به‌جێ ما. پێشمه‌رگه له 2014 تا 2018 به‌چڕی له هه‌زار و 50 كیلۆمه‌تردا شه‌ڕی داعشی كرد تا تێكیشكاندن، له خاكی سووریاشدا له شاری كۆبانێ هاوشان له‌گه‌ڵ كوردانی رۆژئاوا، تیرۆریستان ڕاو نران.
له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017، پارێزگای كه‌ركووك به ته‌واوی كه‌وتووه‌ته ده‌ستی هێزه عێراقییه‌كان، له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندان ته‌قینه‌وه و هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر شاره‌كه ڕوویان داوه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی لاوازی هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراقه‌وه بووه.