یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی بۆ گه‌یشتن به یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، به ته‌واوی ئه‌ستێره‌كانییه‌وه رووی له مانچێسته‌ر كردووه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌مشه‌و یاریی مێژوو بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 4ی ئایار، له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێش كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا "چامپیۆنزلیگ" یانه‌ی پاریس سانجێرمان رووبه‌ڕووی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیی ئینگلیزی ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه سه‌عات 22:00 ده‌ست پێ ده‌كات و پاریسییه‌كان پێویستیان به 2-0 گۆڵ هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه یاریی كۆتایی، دوای ئه‌وه‌ی یاریی چوونیان له یاریگه‌ی خۆیاندا به 1-2 گۆڵ دۆڕاند.
پاریس سانجێرمان له كۆی ئه‌و چوار یارییه‌ی به‌رامبه‌ر سیتی له مێژووی خۆیدا ئه‌نجامی داوه، بردنه‌وه‌ی تۆمار نه‌كردووه "دوو دۆڕان و دوو یه‌كسانبوون"، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پۆچێتینۆی راهێنه‌ری پاریس، به هه‌موو توانای خۆی و تیپه‌كه‌ی، ده‌یه‌وێت ئه‌نجامێك به‌ده‌ست بهێنێت، كه تیپه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته یاریی كۆتایی.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیی ئینگلیزی، كه له‌وه‌ته‌ی هه‌یه نه‌گه‌یشتووه‌ته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هه‌له بێت، كه بۆی ره‌خساوه، جگه له‌وه‌ش تیپه‌كه له هیچی كه‌م نییه و به ته‌واوی ئاماده‌یه.
پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی هه‌ردوو تیپ
ماڵپه‌ڕی هو سكۆرد، پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی هه‌ردوو تیپی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له پێكهاته‌ی پاریس‌دا هێرێرا شوێنی ئیدریسا گای گرتووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ی دوایی یاریی رابردوو ده‌ركرا، له به‌رامبه‌ردا پێشبینیی ده‌كرێت گواردیۆلا به‌بێ هێرشبه‌ری سه‌ره‌ڕم یاریی بكات، وه‌ك یارییه‌كه‌ی تر.
مانچێسته‌ر سیتی
گۆڵپارێز: ئیدیرسۆن
به‌رگری: زینچینكۆ، دیاز، ستۆنز و وۆكه‌ر
ناوه‌ڕاست: دی برۆین، گۆندۆگان، رۆدری، سێلڤا
هێرشبردن: فۆدین و ریاز مه‌حره‌ز.
پاریس سانجێرمان
گۆڵپارێز: ناڤاس
به‌رگری: باكیر، ماركینیۆس، كیمپێمپی، فلۆرێنزی
ناوه‌ڕاست: هێرێرا، پاریدێس، ڤیێراتی، دی ماریا
هێرشبردن: نه‌یمار و ئیمباپێ.