به‌رپرسێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به هێزی چه‌كداره‌وه چووه‌ته نێو به‌شی هه‌نارده‌كردنی كۆمپانیای نه‌وتی باكور و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی له شوێنی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ركردووه و ناچاری كردوون هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك له ڕێی بۆڕی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا بوه‌ستێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ توركیا له ڕێی بۆڕی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستێنرا.
له‌باره‌ی هۆكاری وه‌ستاندنه‌كه‌ی ئاماژه‌ی دا، ئاسۆ ئه‌ڵمانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به هێزێكی زۆره‌وه چووه‌ته نێو به‌شی هه‌نارده‌كردنی كۆمپانیای نه‌وتی باكور و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ناچاركردووه فه‌رمان به وه‌ستاندنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ توركیا به وێستگه‌كانی هه‌نارده‌كردن بدا و له شوێنه‌كه‌ی خۆشی‌دا به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یان به زه‌بری هێز ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی له كاتێكدایه، ئێسته پارێزگاری كه‌ركووك له ئه‌مه‌ریكایه و بڕیاره له‌م ڕۆژانه بۆ كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه.
له ژماره‌ی ئه‌م هه‌فته‌ی هه‌فته‌نامه‌ی "وشه" دۆسیه‌یه‌ك له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان به ڕوونی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه به‌غدا و تاران به هاوكاری یه‌كێتی و گۆڕان ده‌یانه‌وێ كه‌ركووك له كوردستان داببڕێنن.
كه‌ركووك.