دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێی شارۆكه‌ی به‌رزنجه‌ی سه‌ربه پارێزگای سلێمانی له نزیك گوندی ده‌ره‌ته‌ك، ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت كه سێ كه‌سی تێدا بووه، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ته‌قه‌یان لێ كراوه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراوه و دووانه‌كه‌ی تریش بریندار بوون، پۆلیس ورده‌كاریی له رووداوه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پێنجی ئایار، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له شارۆكه‌ی به‌رزنجه‌ی سه‌ربه سلێمانی، ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان ئه‌ڵتیما كه سێ كه‌سی تێدا بووه، دووانیان برا بوون، له‌لایه‌ك كه‌سێكه‌وه ته‌قه‌یان لێ كراوه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراوه و دووانه‌كه‌ی تریش بریندار بوون.
ڕوونی كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و پۆلیسی به‌ڵگه و تاوان لێكۆڵینه‌وه‌ی له ڕووداوه‌كه كردووه، دواتر گوته له دوو برینداره‌كه وه‌رگیراوه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ته‌قه‌ی كردووه گیراوه.
"ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی كردووه له‌گه‌ڵ سێ كه‌سه‌كه‌ی تر خه‌ڵكی ئه‌و سنووره‌ن، بكوژه‌كه ناوی (ئ، ت)ـه و ئه‌وه‌یش وه‌ك تۆمه‌تبار گیراوه ناوی (س، م)ـه، به چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف ته‌قه له سێ هاووڵاتییه‌كه كراوه." نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وای گوت.
ئه‌و ڕووداوه له كاتێكدایه كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو ژنێك له باڵه‌خانه‌یه‌كی پێنج نهۆمی له سلێمانی خۆی هه‌ڵدایه‌وه خواره‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆیش كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ له‌سه‌ر پردی وڵووبه‌ی شاری سلێمانی خۆی هه‌ڵدایه خواره‌وه و گیانی له ده‌ست دا.
له ماوه‌ی مانگی ڕابردوو به‌پێی ئامارێك، 66 ته‌رم ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراون كه كوشتن و خۆكوشتن و خنكان و گیان له‌ده‌ستدان و ڕووداوی هاتوچۆ بوون.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی