ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری جێگری به‌رپرسی پێشووی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری یه‌كێتی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ "وشه" ئاماژه به چه‌ندان پرس گرنگ ده‌دات و ده‌ڵێ، یه‌كێتی ئه‌وه‌ی خراپه له هه‌نگاوه‌كانیدا یان هه‌موو شته‌كان به ئۆرگانه‌كان ده‌ڵێن، یان به‌ته‌واوه‌تی ده‌یشارنه‌وه و ده‌ڵێ، به هه‌موو حزبه‌كان ناتوانن ببنه پایه‌یه‌ك له پاڵ پارتی، له‌باره‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوانیان دووپاتی ده‌كاته‌وه، یه‌كێتی و گۆڕان یه‌كتریان شكاندووه چۆن ئه‌ندامانیان ده‌نگ به كاندیدانی یه‌كتر ده‌ده‌ن.
یه‌كێتی ئه‌وه‌ی خراپه كه كارێك ده‌كات یان به هه‌مووان ده‌ڵێ یان به كه‌س ناڵێت
* بۆ پرس به هیچ ئۆرگانێكی یه‌كێتی نه‌كراوه له ڕێككه‌وتن بۆ یه‌كلیستی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ گۆڕاندا؟
یه‌كێتی ئه‌وه‌ی خراپه كه كارێك ده‌كات، یان به هه‌مووان ده‌ڵێ یان به كه‌س ناڵێت، له پێشتر ده‌گوترا هه‌ر شتێك باس ده‌كرێت یه‌كسه‌ر ده‌ڕواته ده‌ره‌وه، ئێسته‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی ده‌یڵێن، ئاگایان له ڕێككه‌وتن و هاوپه‌یمانی نێوان گۆڕان و حزبه‌كه‌یان نییه، ئه‌وه شتێكی باش نییه.
بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ش من پێم وایه، هه‌رگیز ده‌نگده‌رانی گۆڕان و یه‌كێتی ده‌نگ به كاندیدی یه‌كتر ناده‌ن، نموونه به‌وه ده‌هێنمه‌وه. له‌م ڕۆژانه ڤیدیۆیه‌كی دلاوه‌ری حاجی عوسمانیان بۆ ناردووم ده‌ڵێت، من حیساب بۆ سكرتێری یه‌كێتیش ناكه‌م، ده‌ی چۆن ئێسته تۆ قه‌ناعه‌ت به ده‌نگده‌ری یه‌كێتی ده‌كه‌ی ده‌نگ به كاندیدی گۆڕان بدات، یان پێچه‌وانه، ده‌نگده‌ری گۆڕان ده‌نگ به كاندیدانی یه‌كێتی بدات.
* بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی شه‌ڕی توندی ڕاگه‌یاندنیان هه‌بووه له ڕابردوودا، ئایا چۆن ئێسته داوا له ده‌نگده‌رانی یه‌كتر ده‌كه‌ن ده‌نگ به‌كاندیده‌كانیان بده‌ن؟
به‌ڵێ ئه‌و دوو لایه‌نه له سه‌ره‌تای جیابوونه‌وه‌ی گۆڕان له یه‌كێتی، شه‌ڕێكی قورسی ڕاگه‌یاندن و جنێودان به یه‌كتر و به‌دز تۆمه‌تباركردن، ته‌نیا چه‌ك له نێوان گۆڕان و یه‌كێتی به‌كار نه‌هات، ئه‌گه‌رنا شه‌ڕی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان زیاتر له شه‌ڕی نێوان پارتی و یه‌كێتی خراپتر بوو. یه‌كێتی و گۆڕان له‌ناو جه‌ماوه‌ر یه‌كتریان شكاندووه، ئاخر ئێسته به چ خیتابێك تۆ ده‌ڕۆیته ناو جه‌ماوه‌ر و پێیان ده‌ڵێی، ئێمه هاوپه‌یمانین و ده‌نگ به كاندیده‌كانمان بده‌ن، بۆیه من ده‌ڵێم له بازنه‌كان لایه‌نگری هیچ حزبێك ده‌نگ به حزبه‌كه‌ی تر نادات.
تازه پارتی بووه‌ته هێزێكی زۆر گه‌وره و هه‌رگیز ناتوانن پێی بگه‌نه‌وه
* به بڕوای ئێوه نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی له ڕێككه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
من له كاردا نیم له‌ناو یه‌كێتی و نازانم پرسیان پێ كراوه یان نا، ئه‌وه خۆیان ده‌ڵێن هیچ پرسێكمان پێ نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر وا بێت كارێكی باش نییه له ڕێككه‌وتنی نێوان دوو حزب پرس به ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی نه‌كرێت، من وا ده‌زانم پرسیان پێ كراوه، به‌ڵام ده‌شبیستین ئه‌وه به‌رپرسانی حزب ده‌ڵێن پرسمان پێ نه‌كراوه، ئه‌وه به هه‌نگاوێكی باش نابینم.
* له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا یه‌كێتی و گۆڕان ده‌توانن ڕكابه‌ری پارتی بكه‌ن؟
نه‌خێر تازه پارتی بووه‌ته هێزێكی زۆر گه‌وره و هه‌رگیز ناتوانن بگه‌نه‌وه به پارتی. من ده‌ڵێم، یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و نه‌وه‌ی نوێ به هه‌موویان ره‌نگه بتوانن نزیك بنه‌وه له ده‌نگه‌كانی پارتی، به‌ڵام ناتوانن به هه‌مووشیان له پارتی ده‌نگ زیاتر بهێنن و ببنه پایه‌یه‌ك له پاڵ پارتی.
ئه‌وه ململانێ و یه‌كترشكاندنه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان وای له‌و دوو حزبه كرد، جه‌ماوه‌ریان كه‌م ببێته‌وه و پارتی ببێته حزبی یه‌كه‌می كوردستان و نه‌توانن بگه‌نه‌وه پێی، ته‌نانه‌ت ئه‌و دوو حزبه كاتێك ناكۆكی ناوخۆیشیان هه‌یه، ناكۆكییه‌كانیان ده‌هێننه ناو خه‌ڵك، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه پارتی ئه‌گه‌ر كێشه‌شی هه‌بێت، یان بۆچوونی جیاوازی هه‌بێت، ئه‌وه له‌سه‌ر ئاستی سه‌ره‌وه حزب چاره‌سه‌ری ده‌كات و ئه‌مه‌یش وا ده‌كات متمانه‌ی خه‌ڵك بدرێت به پارتی.
یەکێتی و گۆڕان لە رابردوو دا یەکتریان شکاندووە
* ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به هه‌نگاوێكی باش ده‌بینن؟
من هه‌موو هاوپه‌یمانییه‌ك به باش ده‌بینم، به‌ڵام نه‌ده‌بوو له سه‌ره‌تادا گۆڕان له یه‌كێتی جیا ببێته‌وه، ده‌بێ ئه‌و شته‌ی هه‌یه نه‌شكێت، ده‌ی كه شكا هه‌رگیز یه‌كتر ناگرێته‌وه، گۆڕان له یه‌كێتی جیا بووه‌ته‌وه و نێوانیان شكاوه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز هه‌ورامی