لیژنه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سه‌ر به فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، ره‌تی كرده‌وه سزاكه‌ی سه‌ر راهێنه‌ری بارسێلۆنا كه‌م بكاته‌وه، كه كارتی سووری وه‌رگرتووه.
رۆناڵدۆ كۆمان راهێنه‌ری بارسێلۆنا له یاریی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر گرانادا كارتی سووری وه‌رگرت، دواتر به دوو یاریی را‌گرتن سزدرا، دوای ئه‌وه‌ی قسه‌ی نه‌شیاوی به ناوبژیوان گوتبوو.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی نووسیویه‌تی، ئه‌و داواكارییه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سزای راهێنه‌ره‌كه‌یان پێشكه‌شیان كردبوو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ره‌تكرایه‌وه و سزاكه وه‌ك خۆی مایه‌وه.
كۆمان له یارییه‌كه‌ی گرانادا دوای وه‌رگرتنی كارته سووره‌كه، به ناوبژیوانی گوتبوو "ئای له‌و كه‌سایه‌تییه".
رۆناڵد كۆمان كه ئه‌م وه‌رزه بووه‌ته راهێنه‌ری بلاوگرانا، له یاریی رابردووی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا ئاماده‌نه‌بوو، یاریی داهاتووش كه شه‌موو به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ناتوانێت ئاماده بێت، كه یارییه‌كی چاره‌نووسسازه.
بارسا له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندیی لالیگایه به 74 خاڵ و له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به خاڵ یه‌كسانن، دوو خاڵیش له ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی پێشه‌نگ دوورن، هێشته چوار گه‌ڕیش له خوله‌كه‌دا ماون