هه‌ریه‌ك له سه‌وزه‌كانی گێزه‌ر و ته‌ماته، دووان له خۆراكه هه‌ره به‌سووده‌كانن و به ماده‌ی دژه‌ئۆكسان ده‌وڵه‌مه‌ندن كه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ پێویسته، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌كێشن، نابێ بیانخۆن.
پسپۆڕانی ته‌ندروستی به‌پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وتووه، خواردنی ته‌ماته و گێزه‌ر سوود به ته‌ندروستیی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن، خانه‌كانی جه‌سته نوێ ده‌كه‌نه‌وه و پرۆسه‌ی پیربوونیش دوا ده‌خه‌ن، به‌ڵام زیانی بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه جگه‌ره ده‌كێشن، باشتر وایه خۆیان له خواردنی ئه‌و دوو به‌رهه‌مه بپارێزن.
ئاماژه‌یان به‌وه داوه، ئه‌و ماده شێرپه‌نجه‌ییانه‌ی له‌ناو جگه‌ره‌دا هه‌ن، پێكهاته‌ی بێتا كارۆتینی ناو زۆربه‌ی میوه و سه‌وزه‌كان بۆ ماده‌ی زیانبه‌خش ده‌گۆڕن، به تایبه‌تیش گێزه‌ر و ته‌ماته، به‌مه‌ش بۆ جه‌سته و ته‌ندروستیی مرۆڤ مه‌ترسیدار ده‌بن.
پسپۆڕان ڕێنوێنیی جگه‌ره‌كێشان ده‌كه‌ن، هه‌وڵ بده‌ن خۆیان له خواردنی گێزه‌ر و ته‌ماته به‌دوور بگرن یان كه‌می بكه‌نه‌وه، له‌جێی ئه‌وه ئه‌و میوه و خۆراكانه بخۆن كه بۆشایی ئه‌و مادانه‌یان بۆ پڕ ده‌كاته‌وه كه له گێزه‌ر و ته‌ماته‌دا هه‌یه.
له‌باره‌ی ئه‌وانه‌یش كه جگه‌ره‌كێش نین، پسپۆڕان ده‌ڵێن تا ده‌توانن گێزه‌ر و ته‌ماته زۆر بخۆن، بۆ ئه‌وه‌ی به گه‌نجی بمێننه‌وه و به‌رگریتان زیاد بێت و سووده‌كانی ترتان پێ بگه‌یه‌نن.