ئه‌ستێره‌ی ناوداری تۆپی پێی ئیسپانیا، ئاندرێس ئینیێستا له ساڵوه‌گه‌ڕی له‌دایكبوونیدا، گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ دوو وه‌رزی تر له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نوێ كرده‌وه.
ئینێستا ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نی بووه 37 ساڵ، كه له 11ی ئایاری 1984 له‌دایكبووه و یه‌كێكه له یاریزان هه‌ره باش و ناوداره‌كانی تۆپی پێی ئیسپانیا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م یانه‌ی ڤیسڵ كۆبیی ژاپۆنی رای گه‌یاند، گرێبه‌ستی ئینێستای تا ساڵی 2023 نوێ كرده‌وه.
ئینێستا دوای 16 ساڵ یاریكردن بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا و بردنه‌وه‌ی ده‌یان نازناو، ساڵی 2018 رووی له یانه‌ی ڤیسڵ كۆبیی ژاپۆنیی كرد و ئێسته‌ش هه‌ر له‌و یانه‌یه‌دا یاریی ده‌كات.
ئه‌مڕۆش گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ هاوینی 2023 له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا نوێ كرده‌وه.