له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌شێك له‌و تاوانانه‌ی له سلێمانی ئه‌نجام دراون، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستی پۆڵاد جه‌نگی برای لاهوور جه‌نگی سه‌رده‌ستی خیانه‌تكارانی تێدا بووه.
پۆڵاد جه‌نگی یه‌كێكی تره له كوڕه هه‌رزه‌كانی شێخ جه‌نگی و فه‌رمانده‌ی ئه‌و دژه‌تیرۆره‌یه كه له ده‌ره‌وه‌ی یاسا كار ده‌كه‌ن، وه‌ك گرووپێكی مافیایی ده‌رده‌كه‌ون كه ئێسته تێوه‌گلاون له كوشتنی قاسم سلێمانی.
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پیلانگێڕی و كه‌تنی هاوشان له‌گه‌ڵ لاهوور جه‌نگیی برای كرد، ئێسته پۆڵاد سه‌رپه‌رشتی گرووپێكی دژه‌تیرۆر ده‌كات كه پاسه‌وانی باره قاچاخه‌كانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ و په‌روێزخان ده‌كه‌ن.
پۆڵاد جه‌نگی به تۆمه‌تباری كوشتنی ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌د و منداڵه‌كه‌یشیان داده‌نرێ
به‌گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس، ئێسته پۆڵاد جه‌نگی گرووپێكی پێكهێناوه و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و باره قاچاخانه ده‌كات كه له مه‌رزی باشماخ و په‌روێزخانه‌وه دێنه سلێمانی و پشكی كوڕه‌كانی تێدایه.
پێشتر عه‌لی حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕان دووپاتی له‌وه كردبووه‌وه، له مه‌رزه‌كانی باشماخ و په‌روێزخان قاچاخچێتی به دوگ و هێلكه و چه‌ندان كه‌لوپه‌لی تر به‌رده‌وامه و پاسه‌وانی له باره‌كان ده‌كرێ تا داخل ده‌كرێن.
هاوكات یه‌كێكی تر له كاره‌كانی پۆڵاد بریتییه له كۆمپانیاكانی پاسه‌وانی تایبه‌ت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له‌گه‌ڵ براكانی ته‌نیا پیلانه‌كانی پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت و هیچ پرسێكی پێشوه‌خته‌ی پێ ناكرێ.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌ستی له چه‌ندان تاوان و خیانه‌ت هه‌یه، به‌ڵام پۆڵاد جه‌نگی به تۆمه‌تباری كوشتنی ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌د و منداڵه‌كه‌یشیان داده‌نرێ، چونكه ده‌گوترێ پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی له لانه محه‌مه‌د كردووه.
ئه‌و فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزه‌یه كه ئێسته له كوشتنی قاسم سلێمانی تێوه‌گلاوه به‌پێی ئه‌وه‌ی له میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاو كراونه‌ته‌وه، بۆیه وه‌ك چاودێرانی سیاسیی ده‌ڵێن، پێده‌چێ هه‌م هێزه‌كه و هه‌م یه‌كێتی و سلێمانی له به‌رده‌م داهاتوویه‌كی باش نه‌بن.