فازڵ به‌شاره‌تی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له دیمانەیەکی ده‌زگای میدیایی "وشه" بە پێویستی دەزانێت ڕاپه‌ڕین دژی دز و گەندەڵکاران بکرێت و پێشی وایە لێدان له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌تایبه‌ت دادگاكان بە زیانی هەموو لایەنەکانە و چاونووقاندن له تاوانه‌كان ڕێگه خۆشكردنه بۆ زیاتربوونی تاوان له كوردستان.
هۆی چییە له لایه‌ن گروپێكی ناو یه‌كێتی هێرش ده‌كرێته سه‌ر دادگای هه‌ولێر؟
ده‌یگه‌ڕێنمه‌وه بۆ ناته‌بایی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، له ته‌واوی كوردستان ئه‌و ئۆرگانانه‌ی هه‌ن پێویسته هه‌موو كه‌سێك ڕێزیان لێ بگرێت، دامه‌زراوه حكوومیه فه‌رمییه‌كان موڵكی هیچ حزب و لایه‌نێکی سیاسی نین بەڵکوو موڵكی خه‌ڵكی كوردستانه. وەک ئاشکرایە دادگاكان له كوردستان خزمه‌تێكی گشتی ده‌كه‌ن، ڕێگری له تاوان ده‌كه‌ن، ژیانی خەڵک ڕێك ده‌خه‌ن، به‌داخه‌وه به‌و شێوه‌یه كار بۆ له‌كه‌داركردنی ده‌كرێت، شتێك نییه له كوردستان پیرۆزییەکەی بهێڵدرێته‌وه و له‌كه‌دار نه‌كرێت، پێم وانییە هیچ كه‌سێك سوود له‌م جۆره بابه‌تانه وەربگرێت.
بۆچی گروپێك له كوردستان له ڕێگه‌ی په‌یجی ساختەوە كار ده‌كات بۆ شكاندنی سومعه‌ی كوردستان؟
به‌ته‌نیا لایه‌نێك تۆمه‌تبار ناكه‌م بڵێم ته‌نیا یه‌ك لایه‌ن كاری له‌و شێوه‌ی بكردایه ڕه‌تمان بدایتەوە به گشتی لایه‌نه‌كان ده‌ستیان له‌م بابه‌ته‌دا هه‌یه،به داخه‌وه جنێوفرشتن و تۆمه‌تباركردن له كوردستان هه‌یه باوەڕناكه‌م له مێژووی كورد و كوردستاندا دیارده‌ی وا ناشرین و قیزه‌ون هه‌بووبێت.
له بری ئه‌وه بێن و دوژمنه‌كانی كورد سزا بدەین
له سنووری پارێزگای دهۆك، ساخ بووه‌ته‌وه ده‌ستگیركراوان سیخوڕ بوون کەچی به‌ناو ڕۆژنامه‌نووس و چالاكان كه‌وتوونه‌ته به‌رگری، به‌ڵام بۆچی له سلێمانی ڕۆژنامه‌نوس ده‌كوژرێت و هیچ هه‌ڵوێستێكیان نییه؟
ئه‌گه‌ر باسی واقیع بكه‌ین ده‌ڵێم له ته‌واوی عێراق و كوردستان دیارده‌ی دزێو زۆره له كوشتن و دزی و تاڵان و فه‌رهوود، من به‌زه‌روری ده‌زانم وه‌ك ساڵی 1991 چۆن ڕاپه‌ڕین دژی ڕژێمی سه‌دام حوسێن كرا،سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كوردستان دژی ئه‌و دیارده قێزه‌ونانه ڕاپه‌ڕن، ناكرێت كه‌سێك له‌سه‌ر تاوان و جه‌ریمه بگیرێت و سزا بدرێت، خەڵکێک به‌بێ ئه‌وه‌ی له بابه‌ته‌كه بزانێت دەستوەردان ده‌كات و چه‌پ و ڕاست هاتووه به ته‌خوینكردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت. سەیرە بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه، شه‌و و ڕۆژ دوژمن هێرش ده‌كاته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌كرێت، له بری ئه‌وه بێن و دوژمنه‌كانی كورد سزا بدەین تا ڕێ به‌خۆی نه‌دات هێرش بكاته سه‌ر سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه.
بۆچی به‌ناو ئازادیخوازه‌كان و چاودێرانی دامه‌زراوه‌كان چاویان داخستووه له ئاست ئه‌و دزی و قاچاغچییه‌تییه‌ی سلێمانی؟
ئه‌وه زیاتر ڕێخۆشكردنه بۆ تاوان له كوردستان به به‌رچاوته‌وه تاوان بكرێت و دزی بكرێت ماڵی گشتی بەتاڵان ببرێت و قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كه‌یت، ئه‌وه ڕێگه خۆشكردنه بۆ ئه‌وەی درێژه به تاوانه‌كانیان بده‌ن.
وشە/عەزیز رەسول