كۆرۆنا چۆن كار دەكاتە سەر توانای سێكسكردن؟

:: PM:08:01:13/05/2021 ‌

تا ئێستەیش كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەتەواوەتی دەرنەكەوتووە، یەكێك لەو پرسیارانەی رەنگە بە بیری هەموو كەسێكدا بێت، ئاخۆ كاریگەریی تووشبوون بە كۆرۆنا بۆ سەر توانای سێكس و ئەندامی نێرینە چییە؟، خۆ چووكیش ئەندامێكی لەشە و ئەگەر هەیە كاریگەریی ڤایرۆسەكەی لەسەردا دەربكەوێت.

توێژینەوەیەكی زانستی ئەگەری كاریگەرییەكی مەترسیداری تووشبوون بە كۆرۆنای بۆ سەر پیاوان دەرخست، بەوەی لاوازیی رەقبوونی ئەندامی نێرینە رەنگە نیشانەیەكی تووشبوون بێت بە كۆرۆنا، ئەو توێژینەوەی ئەندامەكەی لە گۆڤاری تەندروستی پیاوان بڵاو كرایەوە، چاودێری شانەكانی لەشی ئەو پیاوانەی كرد كە تووشی كۆرۆنا بوونە و ئەوانەیشی تووشی نەبوونە. 
پاشماوەی ڤایرۆسەكە لەسەر ئەندامەكانیان مابوو و هۆكاری سەرەكیی توشوبوونیان بووە بە لاوازیی رەقبوون
توێژینەوەكە ئاشكرای كرد كە ئەگەری هەیە ڤایرۆسەكە ببێتە هۆی تێكدانی لوولەكانی خوێن، ئەوەیش دەبێتە هۆی تێكچوونی چەند بەشێكی لەش كە پشت بەو لوولە خوێنانەوە دەبەستن، لەوانەیش ئەندامی نێرینە، وەك "سكای نیوز"، باسی كردووە.  

رانجیت راماسامی، بەڕێوەبەری پڕۆگرامی پزیشكی رێڕەوی میز و كۆئەندامی زاوزێ لە كۆلێجی پزیشكیی زانكۆی مەیامی میلەر دەڵێت، ئەگەری هەیە لاوازیی رەقبوونی ئەندامی نێرینەی پیاو نیشانەیەكی تووشبوون بێت بە كۆرۆنا، توێژینەوەكە چوار پیاوی كردە سامپڵ كە بەدەست لاوازیی رەقبوونی ئەندامەكانیان دەیانناڵاند و بەو هۆیەوە نەشتەرگەریان بۆ كرابوو، دەركەوت دوویان پێشتر تووشی كۆرۆنا بووبوون، بۆیە پاشماوەی ڤایرۆسەكە لەسەر ئەندامەكانیان مابوو و هۆكاری سەرەكیی توشوبوونیان بووە بە لاوازیی رەقبوون. 

ئەو پزیشكە دەڵێت، لە توێژینەوەكە بۆمان دەركەوت ئەو پیاوانەی كە لاوازیی سێكسی یان رەقبوونیان نەبووە، دوای دەركەوتنی پەتای كۆرۆنا تووشی ئەو حاڵەتە بوون، بۆیە توێژینەوەكانمان دەری دەخات كە دەكرێ كۆرۆنا كێشەیەك لەسەر ئاستی شانەكانی لەش دروست بكات. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل