موقته‌دا سه‌در و هادی عامری كه دوو سه‌ركرده‌ی باڵای شیعه‌ن، بۆ هاوسۆزیی گه‌لی فه‌له‌ستین، بڕیاره ئه‌مڕۆ له خۆپێشاندانێكدا ئاڵای ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بسووتێنن. له دوێنێ شه‌وه‌وه ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستی پێ كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی ئایار، هاوپه‌یمانی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، له راگه‌یه‌نراوێكدا داوای له لایه‌نگران و ئه‌ندامانی كرد سه‌عات چواری نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له گۆڕه‌پانی ته‌حریر ئاماده‌بن بۆ پشتیوانكردن له گه‌لی فه‌له‌ستین.
پێوه‌ندیی به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراقه‌وه هه‌یه
هه‌روه‌ها له گهیهنراوهكهدا هاتووه، داواكاریی فه‌خامه‌تی موقته‌دا سه‌در جێبه‌جێ بكه‌ن، له هه‌موو پارێزگاكانی عێراقدا هاوسۆز بن بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دری شیعه‌كان له عێراق، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له گه‌لی فه‌له‌ستین به‌رانبه‌ر ئه‌و جووڵه و هێرشانه‌ی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، ڕای گه‌یاند، "داوا ده‌كه‌م سبه‌ی خۆپێشاندانی سه‌رانسه‌ری بۆ پشتیوانی گه‌لی فه‌له‌ستین بكرێت و ئاڵای ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بسووتێنرێت."
رێبین سه‌لام مامۆستای زانكۆ بۆ "وشه" ده‌ڵێت، یه‌كهه‌ڵوێستیی ئه‌و دوو لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌ی شیعه‌كان، پێوه‌ندیی به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراقه‌وه هه‌یه.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس په‌ره‌سه‌ندنی مه‌ترسیداری به‌خۆیه‌وه بینیوه، له‌وانه هه‌ڕه‌شه‌ی ئیسرائیل به هه‌ڵكوتانی هێزی زه‌وینی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه، هه‌ڵدانی چه‌ند مووشه‌كێك له باشووری لبنانه‌وه بۆ ناو ئیسرائیل، وایكرد كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بێته سه‌ر خه‌ت.