شه‌وی دوێنێ فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستینی بۆردمان كرد و له‌ناو قوربانییه‌كاندا خێزانێكی 10 كه‌سی هه‌ن كه سه‌رجه‌میان كوژراون. ئه‌مه‌ریكایش ره‌خنه‌ی زۆری لێ ده‌گیرێت كه به كهمتهرم بۆ راگرتنی شه‌ڕه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كرێت. بۆیه شاندێكی ئه‌مه‌ریكا بۆ گفتوگۆكردن دێته نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شاندێكی ئه‌مه‌ریكایی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، گه‌یشتوونه‌ته ناو ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ناو شه‌ڕدان، مه‌به‌ست هاتنی ئه‌و شانده، هێمنكردنه‌وه‌ی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینه و داوای ئارامی بۆ هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.
به‌پێی پێگه عه‌ره‌بییه‌كه، بڕیاره شانده‌كه كه له به‌شی كاروباره‌كانی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێكدێن، سه‌ردانی هادی عه‌مرو و هاوكات سه‌ركرده‌كان ئیسرائیلیش له قودس بكه‌ن، هه‌وڵی ئه‌و شانده بۆ ئه‌وه‌یه شه‌ڕ بوه‌ستێ و گفتوگۆ له نێوان هه‌ردوولا ده‌ست پێ بكات.
گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جالینا پۆرته‌ر رای گه‌یاند، مه‌به‌ستمانه هه‌ردوولا رازی بكه‌ین كه شه‌ڕه‌كه بوه‌ستێنن و له‌سه‌ر مێزی كفتوگۆ دانیشن و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بێگومان ئه‌مه‌ریكا هاوكاری هه‌ردوولا ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی باش.
له‌وه‌ته‌ی هه‌فته‌ی رابردووه‌وه شه‌ڕ له نێوان ئیسرائیل و كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستین ده‌ستی پێ كردووه، ژماره‌یه‌كی زۆر كه به ده‌یانن له هه‌ردوولا كوژراون و سه‌تان كه‌سیش بریندار بوون. وڵاتان ره‌خنه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن به‌وه‌ی له‌و شه‌ڕه‌دا خۆی كه‌نارگیر كردووه و هه‌وڵ بۆ راگرتنی شه‌ڕه‌كه نادات، بۆیه ئێسته ئه‌مه‌ریكا به رژدی هاتووه‌ته سه‌ر خه‌ت.