كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ دامەزراندنی كارمەندانی سەر سندووق مەرجەكانی ڕاگەیاندن و سبەی یەكەم ڕۆژی پڕكردنەوەی فۆڕم دەبێت.
ئەمڕۆ شەموو 15ـی ئایار، لە ڕاگەیەنراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ دامەزراندنی كارمەند بۆ سەر سندووقەكانی دەنگدان هاتووە، فۆڕمی سەر سندووقی دەنگدان دوو توێژ دەتوانن پڕی بكەنەوە بریتین لە فەرمانبەران و قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكان.
ڕوونكراوەتەوە، سبەی لینكی فۆرمی داوكاری بۆ دامەزراندن كارا دەبێت سەرەتا پێویستە لینكەكە بكەیتەوە فۆرمەكە بە ئۆنلاین پڕبكەیتەوە دواتر بیبەی بۆ دوكانێكی چاپ ڕایبكێشیت و پاشان بە كاغەزیی دەیبەت بۆ ئەو بنكەیەی كە سەر بە فۆرمی خۆراكتە، واتە فۆرمی كەركووك و سلێمانی و هەولێر یان هەر شوێنێكی ترن ناتوانن ئاڵوگۆڕ شوێن بكەن.
باس لەوەشكراوە، دوای كارابوونی لینكەكە ئەتوانن داواكارییەكان پێشكەش بكەن و زانیاری پێویستە لە فۆڕمەكە هەیە بۆ هەر داواكارێك.
بڕیارە بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق 200 هەزار فەرمانبەر و قوتابی زانكۆ و پەیمانگەكان دابمەزرێنن تا سەرپەرشتی پڕۆسەكە بكەن، ئەو دامەزراندنەش كاتییە واتا بۆ یەك ڕۆژ و دوو ڕۆژ و سێ ڕۆژە.
ڕۆژی 10ـی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنەكانی عێراق بەڕێوە دەچێت و تا ئێستە زیاتر لە 300 حزب و لایەن ناوی خۆیان تۆمار كردوو و پڕۆسەی هەڵبژاردنەكەش بەشێوەی بازنەیی دەبێ.