لە دوو ڕووداوی هاتوچۆ 18 هاووڵاتی بوونە قوربانی

:: PM:08:23:15/05/2021 ‌
لە دوو ڕووداوی هاتوچۆ لە سنووری پارێزگای هەولێر 18 هاووڵاتی بوونە قوربانی كە دوو لە هاووڵاتییەكان گیانیان لە دەست داوە.

ئەمڕۆ شەموو 15ـی ئایار، زاهیر محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لەرووداوێكی هاتوچۆ 13 هاووڵاتی برینداربوون.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە گوتی، ئێوارەی ئەمرۆ رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل  لەرێی هەولێر كۆیە نزیك شارەدێی شۆرش  روویدا بووە هۆی برینداربوونی سێ شوفێر و 10 سەرنشین.

  بەپێی زانیارییەكانی بە "وشە" دراون، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێی هەولێر خەبات دوو هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و سێ‌ هاووڵاتیش برینداربوونە.

ڕووداوەكانی هاتوچۆ لە سێ‌ ڕۆژی جەژن زۆرترین هاووڵاتی تێیدا زیاندمەندبوونە هۆكارەكەشی بۆ سەرپێچی لە ڕێنوێنییەكانی هاتوچۆ دەگەڕێتەوە.



وشە - رامیار جەواد