هونه‌رمه‌ند هه‌ڵوێست محه‌مه‌د نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری تایبه‌ت به خۆی به ناوی (زه‌ریا) بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ی ئایار، هونه‌رمه‌ند هه‌ڵوێست محه‌مه‌د به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "كلیپی (زه‌ریا) نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ریمه، له تێكستی مه‌سعوود فه‌تحی و له‌لایه‌ن ڕۆزبێ موسلیح كاری موزیك ئه‌ڕێنجمێنتی بۆ ئه‌نجام دراوه، هه‌ردی سه‌لامی ده‌رهێنانی بۆ كلیپه‌كه كردووه".
ڕوونی كرده‌وه، بڕیاره به‌رهه‌مه‌كانی (وه‌ره، بێ‌ویژدان و بێزار) له چه‌ند مانگی داهاتوو بڵاو بكه‌مه‌وه.
ھه‌ڵوێست محه‌مه‌د له‌دایكبووی شاری ھه‌ڵه‌بجه‌یه، له ساڵی 2002 ده‌ستی به كاری ھونه‌ری كردووه، خاوه‌نی چه‌ند گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپێكه، كۆلێژی ئه‌ندازیاری ته‌واو كردووه، جگه له گۆرانی ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمی سینه‌مایی "په‌یكه‌ری دڵ"یش بووه. ته‌نیا له‌مساڵدا دوو به‌رهه‌می بڵاو كردووه‌ته‌وه كه كۆتا كاری به‌ناوی "دكتۆر" بوو كه تا ئێسته 429 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.