30 هەزار كەس لە هەرێمی كوردستان دادەمەزرێن

:: PM:12:35:16/05/2021 ‌
دەست بە پڕكردنەوەی فۆرمی وەرگرتنی كارمەند بۆ سەر سندووقەكانی دەنگدان دەكرێت، بڕیارە لە ھەموو ھەرێمی كوردستان نزیكەی 30 ھەزار كەس دابمەزرێن.

خالید عەباس بەرپرسی ئۆفیسی دھۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق، بۆ "وشە" گوتی، بڕیارە ئەمڕۆ ماڵپەڕی كۆمسیۆن كارا بێت بۆ ئەوەی ئەوانەی ئارەزوو دەكەن بۆ كاركردن لەسەر سندووقی دەنگدان فۆرم پڕ بكەنەوە.
ئەوانەی فۆرم پڕ دەكەنەوە، نابێت بڕوانامەیان لە دواناوەندی كەمتر بێت

ئەوانەی فۆرم پڕ دەكەنەوە، نابێت بڕوانامەیان لە دواناوەندی كەمتر بێت و تەمەنیشیان دەبێ لە سەرووی  19 ساڵ بێت. هاوكات پێویستە كارتی دەنگدانیان هەبێت و لایەنگری حزب نەبن و لە لایەن دەستەی دەستپاكی هیچ كێشەیەك لەسەریان تۆمار نەكرابێت. هاوكات هەر كەسێك دەتوانێ لە پارێزگاكەی خۆی وەك كارمەندی سەر سندووقی دەنگدان دابمەزرێت نەك بۆ پارێزگایەكی تر.

وەك ئەو بەرپرسە ئاماژەی دا، بڕیارە بۆ ھەرێمی كوردستان نزیكەی 30 ھەزار كارمەند وەربگیرێت، بەسەر پارێزگاكان دابەش بكرێن و پشكی دهۆك 10 هەزار كەس دەبێت.

دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری دەنگدان لە دهۆك گەیشتووەتە 74% و لە ئاستی عێراق لە ریزبەندی سێیەمدا دێت و هێشتا دابەشكردنی كارتە بەردەوامە.

هەولێر/بڵند ئیبراھیم



وشە - سلێمان تاشان