گۆلكی سێ چاو لە بەریتانیا ببینە

:: PM:01:33:16/05/2021 ‌
گۆلكێك بە سێ چاوەوە لە كێڵگەیەكی بەریتانیا دەبینرێت، پزیشكێكی ڤێتێرنەریش دەڵێ لەوەتەی ئەو گۆلكە هاتووەتە بوون، هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ گۆڵكەكانی تر نییە و زۆر بە ئاسایی دەخوا و دەنوێ و جووڵە دەكات.

پێگەی "عەرەبەی" ئەمڕۆ یەكشەم 16ی ئایار، ئەو هەواڵە سەیروسەمەرەیەی لە رۆژنامەی "ئینبندنت"ی بەریتانی وەرگرتووە و بڵاوی كردووەتەوە، پزیشكێكی ڤێتێرنەری كە پیشەی بەخێوكردنی مانگا و گۆلكە لە كێڵگەیەك، باس لەو گۆلكە دەكات كە بە سێ چاوەوە هاتووەتە بوون، بەڵام دەڵێ وەك گۆلكەكانی تر ئاسایی دەژی.

مالان هیوز كە پزیشكە ڤێتێرنەرییەكەیە و لە كێڵگەیەكی بەخێوكردنی مانگا كار دەكات بەناوی "جیك جۆنز" لە ناوچەی گۆینید لە بەریتانیا، دەڵێ لەناو ئەو كێڵگەیە ساڵانە زیاتر سێ هەزار گۆلك هەن و لەڕووی تەندروستییە سەرپەرشتیی هەموویان دەكەم، بەڵام ئەمە بۆ یەكەمین جارە گۆلكێك ببینم بە سێ چاوەوە، هەرسێ چاوەكەشی بە ئاسایی دەبینن.

ئەو پزیشكە زیاتر گوتی، لەوەتەی ئەو گۆلكە هاتووەتە بوون، سەرنجم داوە دوو چاوی ئاسایین، بەڵام سێیەم چاوی كەوتووەتە ناوچەوانیەوە، بەڵام هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ گۆڵكەكانی تر نییە و زۆر بە ئاسایی دەخوا و دەنوێ و جووڵە دەكات. جیاوازییەكەی ئەوەیە چاوێكی زیادی هەیە.

دەسەڵاتی ڤێتێرنەری لە بەریتانیا دەڵێن، بۆ هەموو مانگاكانی ئەو كێڵگەیە پشكنینمان كردووە بۆ نەخۆشییەكانی سیل، شتێكمان دەست نەكەوتووە كە ناوازەییەك لە مانگایەك هەبێت. تا ئێستەیش نازانرێ هۆی سێ چاویی ئەو گۆلكە چییە.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د