ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ی ئایار، سه‌رجه‌م یارییه‌كانی گه‌ڕی 37 و پێشكۆتایی خولی پله یه‌كی ئیسپانیا "لالیگا" له یه‌ك كاتدا به‌ڕێوه ده‌چن، دووریش نییه ئه‌مڕۆ ناسنامه‌ی پاڵه‌وان و ئه‌و تیپانه‌ی داده‌به‌زن، ده‌ركه‌وێت.
لالیگای ئیسپانیا گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكی زۆر هه‌ستیار و یه‌كلاكه‌ره‌وه، به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی خوله‌كانی تر، هێشته ناسنامه‌ی پاڵه‌وان ده‌رنه‌كه‌وتووه، هه‌رسێ یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید، ریال مه‌درید و بارسێلۆنا ركابه‌ریی له‌سه‌ر نازناوه‌كه ده‌كه‌ن و هه‌رسێ یانه‌ش هیوای بردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌یان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م وه‌ك سیستمی چه‌ند ساڵه‌ی خوله‌كه، سه‌رجه‌م یارییه‌كان له یه‌ك كاتدا به‌ڕێوه ده‌چن، كه هه‌فته‌ی كۆتاییش به هه‌مان شێوه ده‌بێت، ئه‌مه‌ش كارێكه به مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له یارییكردن به ئه‌نجامه‌كان و كڕین و فرۆشتنی یارییه‌كان و پاراستنی هه‌لی ركابه‌ریی راسته‌قینه له نێوان سه‌رجه‌م تیپه‌كاندا.
له یارییه‌كانی ئه‌مڕۆدا ئه‌ركی یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید ئاسانه، كاتێك له یاریگه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ ئۆساسۆنا یاریی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌ركی ریال مه‌درید ئاسان نییه، كاتێك له سان مامێس ده‌بێته میوانی ئاتلێتیك بیلباو، هه‌روه‌ها بارسێلۆنا كاری ئاسان نابێت به‌رامبه‌ر سێلتاڤیگۆ، ئه‌و تیپه‌ی كه زۆربه‌ی جار سه‌رئێشه بۆ بارسا دروست ده‌كات.
ركابه‌رییه‌كی به‌هێزتر له خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندی
له لالیگای ئیسپانیا، وه‌ك چۆن ركابه‌ریی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه له سه‌ره‌وه‌ی ریزبه‌ندی زۆر تونده، به هه‌مان شێوه له خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندییش ركابه‌رییه‌كی زۆر به‌هێز بۆ مانه‌وه له خوله‌كه هه‌یه.
هێشته هه‌موو تیپه‌كان هیوایان مانه‌وه‌یان ماوه و هیچ كامیان دانه‌زیوه، نزیكه‌ی 6 تیپ ركابه‌ریی له‌سه‌ر مانه‌وه ده‌كه‌ن، كه سێ یانه داده‌به‌زن، جیاوازیی نێوانیشیان 5 خاڵه، دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش كه له پله‌ی 15یه، له‌گه‌ڵ تیپی كۆتایی ریزبه‌ند، كه ئیباره، 5 خاڵ له یه‌ك دوورن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ تا راده‌یه‌ك ناسنامه‌ی ئه‌م تیپانه ده‌رده‌كه‌وێ، كه له خوله‌كه‌دا ده‌مێننه‌وه.
خشته‌ی یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه، كه سه‌رجه‌م یارییه‌كان له سه‌عات 19:30 ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
ئاتلێتیك بیلباو – ریال مه‌درید
ئاتلێتیكۆ مه‌درید- ئۆساسۆنا
بارسێلۆنا – سێلتاڤیگۆ
ریال بێتیس – هۆیسكا
ریال سۆسیداد – ڤایادۆلید
ڤالێنسیا – ئیبار
ڤیاڕیال – سێڤییا
خیتافی – لیڤانتێ
قادێش – ئێڵچی
دیپۆرتیڤۆ ئاڵاڤێش – گرانادا.