دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، نادیه عێراقی ئه‌كته‌ری ناسراوی عه‌ره‌ب، له ته‌مه‌نی 58 ساڵیدا گیانی له ده‌ست دا.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ی ئایار، ماڵباتی نادیه عێراقی ڕایان گه‌یاند، ئه‌و ئه‌كته‌ره به ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆخی ته‌ندروستیی تێكچووه و گیانی له ده‌ست داوه، داوا ده‌كه‌ن نزای لێخۆشبوونی بۆ بكه‌ن.
مه‌ی مه‌حرووس كچی نادیه عێراقی ڕای گه‌یاندووه، دایكی له میسر كۆچی دوایی كردووه.
پێشتر خێزانی ئه‌و ئه‌كته‌ره به میدیاكانیان گوتبوو، نادیه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و دۆخی ته‌ندروستیی ناجێگیر بووه، ته‌نانه‌ت چه‌ند ڕۆژێك بوو له‌ژێر ئۆكسجینی ده‌ستكرددا ده‌ژیا.
نادیه عێراقی له ساڵی 1963 له شاری بابلی عێراق له دایك بووه، خوێندنی به‌شی نواندنی له كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان ته‌واو كردووه، له‌ناو سینه‌ما و شانۆی عێراق و عه‌ره‌بی ناوێكی دیار بووه و له‌دوای ئه‌مه‌ل ته‌های شانۆكار، وه‌ك باشترین ژنه ئه‌كته‌ری عێراقی ناسراوه.