به‌گوێره‌ی گوته‌ی شاره‌زایانی میكانیكی، یه‌كێك له‌ڕێیه سه‌لامه‌ته‌كان بۆ دیاریكردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له ئۆتۆمبێلدا ''پشكنینی كۆمپیوته‌ره''. له‌لای شاره‌زایان پشكنینی كۆمپیوته‌ر پێش دیاریكردنی هه‌ر گرفتێك یان چاره‌سه‌ركردنی گرنگه، چونكه ئه‌م پشكنینه گرفته‌كه خۆی دیاری ده‌كات ئه‌گه‌ر ته‌نیا وایه‌رێكیش بێت.
ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری میكانیك و كاره‌بایی ئۆتۆمبێل، به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، كاتێك گرفتێك له ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا دروست ده‌بێت، گرنگترین كار پێش چاره‌سه‌ركردنی، پشكنینی كۆمپیوته‌ره، چونكه ئه‌م پشكنینه هۆكاری سه‌ره‌كی گرفته‌كه دیاری ده‌كات و پێت ده‌ڵێ كێشه‌كه له كوێی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه، بۆیه هۆشیاریی ده‌دات كه پێش چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر گرفتێك، پشكنینی كۆمپیوته‌ر بۆ ئۆتۆمبێله‌كه ئه‌نجام بدرێت.
ئەم شارەزایە هۆشیاریی دەدات پێش چارەسەرکردنی گرفتی ئۆتۆمبێل، باشتروایە پشکنینی کۆمپیوتەری بۆ ئەنجام بدرێت
به‌نموونه ئه‌وه‌ی روون كردووه‌ته‌وه كه بۆ پێویسته پشكنینی كۆمپیوته‌ر ئه‌نجام بدرێت پێش چاككردنه‌وه و ده‌ڵێ، زۆرجار ئۆتۆمبێل له داشبۆرده‌كه‌یدا گڵۆپی ABS و تراكشن و حه‌ساسی تایه‌یی داده‌گیرێت، پێش چاككردنه‌وه، وه‌ستای تایبه‌تی خۆی راسته‌وخۆ كار له‌سه‌ر ABSـه‌كه ده‌كات، به‌ڵام له‌ڕێی پشكنینی كۆمپیوته‌ر ده‌توانی گرفته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی دیاری بكه‌یت و له‌وانه‌یه وایه‌رێك بێت كێشه‌كه‌ی دروست كردبێت، یانیش كێشه‌یه‌ك دروست بووبێت له یه‌كێك له بۆڵبه‌رینه‌كانی ته‌گه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه.
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه نموونه زۆرن و حاڵه‌ته‌كانیش جیاوازن، بۆیه ئامۆژگاری شۆفێران ده‌كه‌م كاتێك گرفتێك له ئۆتۆمبێله‌كه‌یان دروست ده‌بێت به‌تایبه‌ت گرفتی كاره‌بایی، راسته‌خۆ پشكنینی كۆمپیوته‌ر بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه، ئه‌مه هه‌م زیاده مه‌سره‌ف ڕاده‌گرێت، هه‌میش چاره‌سه‌رت بۆ ده‌دۆزێته‌وه.