گفتوگۆ و پانێڵه‌كان له‌باره‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، له نێوان كه‌سایه‌تییه سیاسیی و ئه‌كادیمییه‌كان ده‌ستی پێ كردووه. یاساناسان بڕوایان وایه ده‌بێ په‌له بكرێت له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و حزبه‌كان ڕێككه‌وتن بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی له‌به‌رچاو بگرن.
نه‌بوونی ده‌ستوور مه‌ترسییه له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان
ئه‌مڕۆ شه‌موو 22ی ئایار، د. سۆلاڤ كاكه‌یی شاره‌زای ده‌ستوور به "وشه"ی راگه‌یاند، ده‌ستوور بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌ت و هه‌رێمێك گرنگه، ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كان له ده‌وڵه‌ت دیاری ده‌كات و ماف و ئازادی هاووڵاتییان فه‌راهه‌م ده‌كات، له كاتی بوونی ده‌ستوور، ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری ناتوانن ده‌ست له كاروباری یه‌كتر وه‌ربده‌ن، كوردستان هه‌رێمێكی عێراقه و تاكه هه‌رێمه له ساڵی 2005 مافی ئه‌وه‌ی پێ دراوه ده‌ستووری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت، نه‌بوونی ده‌ستوور به‌گشتی مه‌ترسییه له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان و سیما دامهزراوییهكهی ده‌شێوێنێت، ئه‌گه‌ر كوردستان بوو به‌خاوه‌نی ده‌ستوور، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له عێراق هه‌رێمی تریش دامه‌زرێت، چونكه له ده‌وڵه‌تی فیدراڵی نابێ له دوو هه‌رێم كه‌متر هه‌بێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، بوونی ده‌ستوور گره‌نتیی پاراستنی قهوارهكهیه، ده‌شبینین هه‌میشه كه‌سانێك له‌و ڕوانگه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن قه‌واره‌ی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و وه‌ك پارێزگاكانی تری عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، گرنگی ده‌ستوور له‌وه‌دایه به ئاسانی ده‌ستكاری ناكرێت و هه‌موو لایه‌كیش پابه‌ند ده‌كات به پاراستنی قه‌واره‌كه‌وه.
د. بێریڤان ڕه‌مزی بۆ "وشه" ده‌ڵێ، گرنگه حزبه‌كان له‌باره‌ی پرسه نیشتمانییه‌كان ڕێك بكه‌ون، ده‌ستوور چاره‌نووسه و حكوومه‌ت و خه‌ڵك و خاك ده‌پارێزێت، ده‌ستوور گرێبه‌ستێكه له ڕێكخستنی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، كه‌س ناتوانێ كاتێك له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بوو له هێڵه گشتییه‌كان لابدات، ده‌ستوور ئازادییه‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌كان دیاری ده‌كات.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، ده‌ستوور سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌پارێزێت، له مه‌زاجی شه‌خسی و ئاره‌زووی حزبه‌كان، ده‌وڵه‌ت ده‌پارێزێت له هه‌ڕه‌شه‌ی سیاسییه‌كان، حوكمڕانی سه‌قامگیر ده‌كات، ئه‌و قسه‌ش ڕاسته كه كه‌سانی گه‌نده‌ڵ و به‌رژه‌وه‌ندیخواز دژی دانانی ده‌ستوورن بۆ كوردستان.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز هه‌ورامی