ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سووڵ، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له هاوسه‌رۆكه‌یل نیگه‌رانه و دوا په‌یامی بۆ لاهوور جه‌نگی ناردووه كه ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌و جۆره سیاسه‌ته‌ی ئێسته ده‌یكات هه‌ڵنه‌گرێ ئه‌و ناتوانێ چیتر به‌رده‌وامی به كاره‌كانی بدات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی ئایار، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سووڵ كارگێری مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی له دۆخی ئێسته‌ی ناو حزبه‌كه و سیاسه‌تی لاهوور جه‌نگی نیگه‌رانه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سووڵ، هیچ چالاكییه‌كی حزبی نییه
سه‌رچاوه‌كه روونیشی كرده‌وه ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی ڕابردوو ئیداره‌ی هه‌ولێر و بادینان لای ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سووڵ بووه، به‌ڵام دانانی كاندید و ده‌ستوه‌ردانی لاهوور له‌كاروباری یه‌كێتیی له‌و دوو سنووره زیاتر نیگه‌رانی كردووه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سووڵ، هیچ چالاكییه‌كی حزبی نییه، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك په‌یامی فه‌رمیش كه بڵاوی ده‌كاته‌وه پۆسته حزبه‌یه‌كه‌ی ناونووسێ / ئه‌وه‌یش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه له‌م دۆخه‌دا ته‌نیا ده‌یه‌وێ به‌ناوی خۆیه‌وه كار بكات نه‌ك كارگێری مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی، تا ئه‌و كاته‌ی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ لاهوور یه‌كلا ده‌كاته‌وه/.
"وشه" له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی تری یه‌كێتییه‌وه زانیویه‌تی، ده‌رباز كۆسره‌ت په‌یامی بۆ لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی ناردووه و بورهان سه‌عید سۆفی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌یش رۆڵی نێوه‌ندگیری له كێشه‌ی نێوان ده‌رباز و لاهوور ده‌بینن، به‌ڵام هێشتا هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر نییه.
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سووڵ ده‌یه‌وێ كه یه‌كێتیی به‌دڵی ماڵباته‌كه‌ی ئه‌وان بێت و نه‌كه‌وێته ئه‌و شه‌ڕ و جنێودانانه‌ی فه‌یسبووك كه ئێسته لاهوور جه‌نگی ده‌یكات، لانی كه‌م له هه‌ولێر به‌ته‌واوی خۆیان حكوم بكه‌ن.
پێچه‌وانه‌ی بێده‌نگی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سووڵ، ئێسته شاڵاوی برای به‌رده‌وام له چالاكی و سه‌ردانی تێكۆشه‌ر و كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیانن كه پێده‌چێ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی شاڵاو پلانبۆداڕێژراوبێ و به قسه‌ی باوكی و ده‌ربازی برای ئه‌و كارانه بكات.
دار كرمی له خۆی نه‌بێت ته‌مه‌نی زۆره
له ماوه‌ی رابردوو، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا شه‌ڕی میدیا له نێوان كوڕانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ و لاهوور جه‌نگی ده‌ستی پێ كرد، به تایبه‌ت له‌سه‌ر كه‌یسی نه‌خۆشێك له نه‌خۆشخانه‌ی "پار". هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می نه‌خۆشكه‌وتنی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی كاتێك میدیاكانی لاهوور جه‌نگی هه‌واڵی كۆچی دواییان بڵاو كرده‌وه ده‌رباز كۆسره‌ت گوتی" دار كرمی له خۆی نه‌بێت ته‌مه‌نی زۆره" كه ئه‌وه‌یش ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا میدیاكانی لاهوور ته‌پڵی مردنی كۆسره‌ت ره‌سووڵ لێ ده‌ده‌ن.
ئێسته كه ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو باڵه گه‌یشتووه‌ته لووتكه، پێده‌چێ ده‌رباز كۆسره‌ت بیر له هه‌نگاوێكی تر بكاته‌وه، به تایبه‌ت كه شاڵاوی برای راسپاردووه له‌ناو جه‌ماوه‌ر بێ و سۆزی یه‌كێتییه‌كانی هه‌ولێر راپه‌رین بۆخۆی رابكشێشێ.
نه‌خۆشكه‌وتنی كۆسره‌ت ره‌سووڵ، به ئێسته‌یشه‌وه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر كوڕه‌كانی هه‌بووه، وایكردووه ئه‌وان كه‌متر سه‌رقاڵی سیاسه‌تی ناوخۆی حزبه‌كه‌یان بن، به‌ڵام ئێسته ئه‌و قۆناغه‌یان تێپه‌ڕاندووه. ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ لافی ناو یه‌كێتی به جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان له هه‌ولێر لێ ده‌ده‌ن، به‌ڵام لاهوور ده‌یه‌وێ له‌وه‌یشدا بینخاته دواوه.
هه‌فته‌ی رابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی له هه‌ولێر، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ به ڕوونی باسی ئه‌وه‌ی كردبوو كه یه‌كێتییه‌كانی هه‌ولێر واتا ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ. هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له لاهوور كردبوو كه بیر له ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری یه‌كێتییه‌كانی هه‌ولێر نه‌كاته‌وه.
"وشه" پێوه‌ندی به چه‌ندان به‌رپرسی باڵای یه‌كێتییه‌وه كرد بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ناكۆكیانه وه‌ربگرێ، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون له‌وباره‌یه‌وه قسه بكه‌ن.
رێباز بێركۆتی كه به‌كه‌سێكی نزیكی ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ داده‌نرێ و له‌ماوه‌ی رابردوو له كاندیدبوونی له هه‌ولێر كشایه‌وه، بۆ "وشه" گوتی، "نامه‌وێ قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌م، له كاك ده‌رباز خۆی بپرسن بۆ بێده‌نگه".
سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سووڵ ده‌رگایه‌كی نوێ به‌سه‌ر یه‌كێـتییه‌كاندا بكاته‌وه.