دوای ئه‌وه‌ی پزیشكێكی پسپۆڕی هه‌ناوی باسی له‌وه كردووه دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك سه‌ردانی نۆرینگه‌كه‌ی كردووه ده‌ركه‌وتووه كه حاڵه‌تی كه‌ڕووه ڕه‌شه كه ماكێكی مه‌ترسیداری كۆرۆنایه تووشی بووه، ته‌ندروستی سلێمانیش روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت، چاره‌سه‌ری كه‌ڕووه ره‌شه‌مان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ی ئایار، د. هێرش سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، كه‌ڕووه ره‌شه ماكێكی كۆرۆنایه و تووشی ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌بێت كه ڤایرۆسی كۆرۆنایان هه‌یه، بۆیه ئه‌وه‌ی تۆمار كراوه حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن نییه.
چاره‌سه‌ری كه‌ڕووه‌ڕه‌شه هه‌یه
روونیشی كرده‌وه كه چاره‌سه‌ری كه‌ڕووه ڕه‌شه هه‌یه، زیاتر تووشی ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌بێت كه به‌رگریان لاوازه.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و جۆره چاره‌سه‌ری ته‌نیا به عیلاجی كه‌ڕوو ده‌بێت و به ڤاكسینه‌كه چاره‌سه‌ر نابێت، وه‌ك ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌و چاره‌سه‌ره‌مان هه‌یه و هه‌ر كه‌س تووشی بوبێت بۆمان به‌كارهێناوه.
كه‌ڕووه ڕه‌شه ماكێكی مه‌ترسیداره له تووشبووانی كۆرۆنا سه‌رهه‌ڵده‌دات و وڵاتان به تایبه‌ت هیندستان ئێسته گیرۆده‌ی ئه‌و جۆره ماكه‌ن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی