خوێندن به زمانی زگماكی، یه‌كێك بووه له‌و مافانه‌ی له سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن له ئێران له سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه نافارسه‌كان زه‌وت كراوه، زمانی كوردی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ته‌نیا له ماوه‌ی 11 مانگی كۆماری كوردستان له ناوچه‌ی موكریان و له دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1979 له چه‌ند شارێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حزبی دیموكراتدا بوون به فه‌رمی خوێنراوه.
زه‌وتكردنی خوێندن به زمانی زگماكی له لایه‌ن رژێمی پاله‌وی و كۆماری ئیسلامیی ئێران، له نه‌ته‌وه نافارسه‌كانی ئه‌و وڵاته به شێوه‌ی رێكخراو بووه بۆ یه‌كده‌ستكردن و تواندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی ئێرانی-فارسی و ره‌هه‌ندێكی سیاسیی گرتووه بۆ ئاسمیله‌كردنی كولتوور و زمان و به‌های كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان.
ماوه‌ی ده‌یه‌یه‌كه هه‌وڵه ناوخۆیییه‌كان به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی بۆ پاڵه‌په‌ستۆ خستنه سه‌ر رژێمی تاران، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه له رێگه‌ی جۆراوجۆر و به شێوه‌ی مه‌ده‌نییانه ده‌ستی پێ كردووه و تا دێت ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه زیاتر ده‌بێت، به‌جۆرێك كه كۆماری ئیسلامی ناچار بووه به‌وه رازی بێت به‌وه‌ی چه‌ند وانه‌یه‌كی ده‌رسی له زانكۆكانی رۆژهه‌ڵاتدا بگونجێنرێت.
هه‌فته‌ی رابردوو 87 كه‌سایه‌تیی ئاكادیمی و فه‌رهه‌نگی و چالاكی سیاسیی و مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران و په‌رله‌مانی ئێران و نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی ئێران كرد و تیایدا به پستبه‌ستن به جاڕنامه‌ی زمانی دایكی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ و جاڕنامه‌ی مافی منداڵان و مافی مه‌ده‌نی و سیاسی، هاوكات یاسای ژماره 15ی ده‌ستووری كۆماری ئیسلامیی ئێران، داوای مافی خوێندنیان كردووه به زمانی زگماكی و له‌ژێر نامه‌كه‌یاندا پێنج هه‌زار كه‌سایه‌تی و مامۆستا واژوویان كردووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و نامه‌یه‌دا له جوانڕۆ و كۆمه‌ڵێك شارۆكه‌ی سه‌ر به پارێزگای كرماشان و ئیلام، واژوو بۆ پشتیوانیكردن له خوێندن به زمانی زگماكی كۆ كرایه‌وه و دۆینی سێشه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی بۆكان رای گه‌یاند، نۆ كتێبی كوردی‌یان ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له قوتابخانه‌كانی ئه‌و شاره‌دا وه‌ك وانه بخوێنرێن.
ئه‌حمه‌د ره‌حمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شاری بۆكانی سه‌ر به پارێزگای ورمێ ئاشكرای كرد، له شه‌ش ساڵی خوێندنی سه‌ره‌تایی و سێ ساڵی خوێندنی ناوه‌ندی، خوێندنی زمانی كوردی به شێوه‌ی دڵخواز له قوتابخانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ده‌خوێنرێت و مامۆستا و خوێندكاران به‌گوێره‌ی شێوه‌زاری ناوچه‌یی خۆیان ده‌توانن ئه‌و كتێبانه هه‌ڵبژێرن و بیانخوێنن.
موحسین ره‌زه‌وی، چالاكی مه‌ده‌نی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه یه‌كێكه له رێكخه‌رانی كه‌مپه‌ینی خوێندن به زمانی كوردی بۆ "وشه" رای ده‌گه‌یه‌نێت، ناوه‌ند له‌وه تێگه‌یشتووه كه خوێندن به زمانی زگماكی بووه به خولیای تاك به تاكی كوردانی رۆژهه‌ڵات و پاڵه‌په‌ستۆكان تا دێت له‌سه‌ریان زیاتر ده‌بێت، بۆیه به ناچاری بێت یان له‌ڕووی گۆڕینی تێڕوانینه‌كانییه‌وه، مافی ئه‌وه‌ی داوه له‌و بڕگه‌یه‌دا خوێندن به زمانی كوردی له‌پاڵ زمانی فارسی له قوتابخانه‌كاندا بكرێته‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌وه بۆ هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه، به‌ڵام به‌ده‌ر له‌وه له 10 ساڵی رابردوودا، خوێندنگه ئه‌هلییه‌كانی زمانی كوردی له رۆژهه‌ڵات جمه‌یان هاتووه له فێرخواز و كۆمه‌ڵێك رێكخراو به شێوه‌ی خۆبه‌خش له گوند و شارۆكه‌كانی رۆژهه‌ڵات، وانه‌ی تایبه‌تیان بۆ منداڵان كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێندن و نووسین به زمانی كوردی تیادا فێر ببن.
ره‌زه‌وی پێی وایه هیچ كات هێنده‌ی ئێسته رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاماده‌یی ئه‌وه‌نده‌ی تیادا نه‌بووه بۆ داواكردنی مافی زمانی زگماكی، به شێوه‌یه‌ك كه كه‌مپه‌ینی چه‌ند هه‌زار كه‌سی بۆ به‌ڕێوه بچێت و ئه‌وه‌یش هانده‌ری سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌ند ناچار بكرێت ئاوڕ له‌و مافه سه‌ره‌تایییه‌ی كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان بداته‌وه.