ئیبراهیم سۆفی ناسراو به ئه‌بو تارا، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى حزبی شیوعی كوردستان له دیدارێكى ∀وشه∀دا راى ده‌گه‌یه‌نێت، ئێسته توانا و زه‌مینه هه‌یه بۆ هه‌وڵدانى مافى چاره‌ى خۆنووسین و پێویسته خێرا بین و له‌بارى نه‌به‌ین. باس له‌وه‌ش ده‌كات كه چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌كه‌ى یه‌كێتى بۆ چاره‌سه‌رى له هى شیوعى نزیكه و ده‌ڵێت، له په‌رله‌مان كۆمه‌ڵێك بڕیارى قورس له‌سه‌ر حزبه‌كان و پێكهاته‌كان درا و كرانه ده‌ره‌وه‌ى پرۆسه‌كه.
بۆچى حزبه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ناگه‌نه ڕێككه‌وتن و تێڕوانینى ئێوه چییه له‌وباره‌یه‌وه؟
هه‌لومه‌رجى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى ته‌نگژه‌كان و دروستبوونى ته‌نگژه‌كان، هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌ستى پێ كردووه، ته‌نگژه‌كان ده‌ستكرد و به‌رهه‌مى سیاسه‌تى حزبه‌كانن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سامان و نیعمه‌تى وڵات، ئێسته كه درێژه‌ى خایاندووه ئه‌وه پێنج حزبه‌كه به‌شى خۆیان له‌سه‌ر گله‌یى و ناڕه‌زایى و ره‌خنه‌ى جه‌ماوه‌ر هه‌ڵده‌گرن، كارى مانگێكیان كرد به كارى دوو ساڵ كه ده‌كرا بۆ سه‌ركرده‌كان كه ئه‌ركى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى گه‌لى كوردستان به‌جێى بهێڵن و چاره‌سه‌رێكى ئاسان هه‌بێت بۆ دۆخه‌كه، چونكه ئه‌وانه هه‌موو باشى لێ ده‌زانن و ده‌زانن چۆن چاره‌سه‌ر ده‌بێت، بۆیه دوورین له چاره‌سه‌رى بۆ ته‌نگژه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و رازیكردنهوهى جه‌ماوه‌ر، چونكه تا ئێسته هه‌نگاوه‌كان دوورن و خه‌ریكه كاروانه‌كه تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وان تازه خه‌ریكى كۆبوونه‌وه‌ن، بۆیه به‌هه‌موو عهیبهكانیانهوه داوامان له پارتى و یه‌كێتى و له پێنج حزبه‌كه كردووه رێك بكه‌ونه‌وه و نابێت ته‌نیا بۆ خۆیان قۆرخكارى بكه‌ن و دوور له میله‌ته‌كه له گوزه‌رانێكى خۆشتردا بن.
به‌پێى نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌ى حزبى شیوعى داواتان كردووه ئه‌نجوومه‌نێكى به‌ڕێوه‌بردن پێك بهێنرێت، به‌ڵام میكانیزمى ئه‌وه چییه؟
نه‌خشه‌ڕێگه له ساڵى 2015 و ساڵى 2016شدا تهعدیلاتى تێدا راگه‌یه‌نرابوو كه بهبڕواى زۆربه‌ى كادران نووسرایه‌وه و له ساڵى2017 به‌پێى گۆڕانكارییه‌كانى ناوچه‌كه نه‌خشه‌ڕێگه‌كه داڕێژرایه‌وه و پێشكه‌شى هه‌موو لایه‌نه‌كان كراوه. باسى ئه‌وه‌مان كردووه ئه‌گه‌ر هه‌موو كێشه‌كان بخه‌ینه روو ئه‌وه بارتان گران ده‌بێت، به‌ڵام چه‌ند خاڵێكى گرنگمان خستووه‌ته ڕوو وه‌ك ته‌نگژه سیاسییه‌كه كه خۆى له كێشه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى هه‌رێم و كێشه‌كانى تریش وه‌ك ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى نوێی په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات، كه چاره‌سه‌رییه‌كه و پێوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵ و چاره‌سه‌رى خێراى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان كه ساڵانیكى زۆره و به‌رپرسیارى دواكه‌وتنى له ئه‌ستۆى رێكنهكهوتنهكانى دوو حزبهكهدایه. نه‌خشه‌ڕێگه‌كه شه‌ش به‌ش له‌خۆ ده‌گرێت كه پێمان وایه ته‌نگژه‌ى ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان قووڵه و رووكه‌ش نییه. بۆیه ئه‌و پێنج حزبه‌ى بڕیاریان دابوو میله‌ت باشتر به‌ڕێوه ببه‌ن و خراپتریان كرد، به‌تایبه‌ت دواى پێكهێنانى "كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان" و قۆرخكردنى میلاكاتهكانى به‌و شێوه ناڕه‌وایه، كه كێشه‌یه‌كى تر‌ى له هه‌رێمى كوردستان دروست كردووه و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌كه‌ین. چونكه به‌غدا وا ناكات، بۆچى كوردستان وا بكات، بۆیه شیوعى له نهخشهڕێگهكهیدا دڵسۆزى خۆى نیشان داوه بۆ چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له كوردستاندا.
هیچ كام له حزبه‌كان وه‌ڵامى ئه‌رێنییان هه‌بوو بۆ پڕۆژهكهتان؟
تا ئێسته به‌فه‌رمى هیچ كام له حزبه‌كان وه‌ڵامیان نه‌ناردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌شێك له حزبه‌كان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵمان كردووه و پرسیاریان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه كردووه، پارتى و یه‌كێتى له دژى پڕۆژه‌كه نه‌وه‌ستاون و هیچ به‌یانێك و هه‌واڵێكى میدیاكانیانمان به‌خراپى له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه نه‌بینیوه، به‌پێچه‌وانه‌وه پێیان وایه ئه‌و پڕۆژه‌یه خزمه‌ته، هه‌رچه‌نده یه‌كێتى خۆى ده‌یه‌وێت نهخشهڕێگهیهك بنووسێته‌وه كه به‌شێكى زۆرى خاڵه‌كانى نه‌خشه‌ڕێگه‌ى حزبى شیوعى له‌وێدا باسى لێوه كراوه‌ته‌وه كه بناغه‌ى كێشه گشتییهكانن. پێمان وایه كاركردن به‌و پڕۆژه‌یه ده‌مانبات بۆ قۆناغێكى سه‌ركه‌وتن، بۆیه ئه‌وه‌ى تێی گه‌یشتووین و قسه‌مان له یه‌كێتى بیستووه‌ته‌وه چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌كه‌ى یه‌كێتى بۆ چاره‌سه‌رى له هى شیوعى نزیكه، به‌ڵام نازانین هه‌ردوولامان تێڕوانیمان وایه یان له‌و وه‌رگیراوه‌ته‌وه یا پڕۆژه‌كه‌ى شیوعى هۆكار بووه بۆ لێك نزیكبوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى و ده‌ستكارى پڕۆژه‌یه‌كیان كردووه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن ته‌به‌نى ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى تردا، ئه‌وه تا ئێسته دیار نییه ئایا ده‌ركردنه ده‌ره‌وه‌ى حزبه‌كان و پێكهاته‌كانى تره، یان پێكهاتن و رێككه‌وتنى گشتیمانه پێكه‌وه.
كێ ئه‌و حزبانه‌ى هاوشێوه‌ى ئێوه‌ى كرده ده‌ره‌وه‌ى پرۆسه‌كه؟
له رێكه‌وتن و هه‌ڵبژاردنى پێشتر هه‌موومان هاوكاریمان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ده‌كرد، به‌ڵام كاتێك واى لێ هات رێككه‌وتن بووه (قۆرخكارى پێنج حزبى) له‌وێوه حزبه‌كانى تر و پێكهاته‌كانیش خرانه لاوه و له په‌رله‌مان كۆمه‌ڵێك بڕیارى قورس له‌سه‌ر حزبه‌كان و پێكهاته‌كان به‌رێككه‌وتنى هاوبه‌شیان ده‌رچوو، ئه‌وه سه‌نگه‌رگرتن بوو له دژى حزبه‌كانى تر و هه‌وڵدان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنى وڵات له ڕێگه‌ى پێنج حزبه‌وه، بۆیه ئه‌و ته‌نگژه‌ى دروست بوو قووڵتر بووه‌وه و واى لێ هات نه‌ك ته‌نیا بۆ میله‌ت، بۆ پێنج حزبه‌كه‌ش به‌ڵاى هێنا و خۆشیان جار جار سكاڵایان ده‌كرد.
له پڕۆژهكهتان چۆن باسى چاره‌سه‌رى پۆستى سه‌رۆكى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، ئاماده‌ن ئه‌گه‌ر به‌رێككه‌وتن بكرێت، پۆستێكى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان وه‌ربگرن؟
هیچ رێگه‌ى تر نییه جگه له ڕێككه‌وتنه‌وه له‌سه‌ر پێكهێنانهوهى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت یان له ڕێگه‌ى هه‌ڵبژاردنێكى تازه‌وه كه زه‌مینه‌ى بۆ دروست بكرێت، بۆیه رێككه‌وتنى سیاسى به سازش بۆ یه‌كتر به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كه لاى ئێوه‌یه و ئێوه ده‌توانن رێك بكه‌ون له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى دۆخه‌كه و كێشه‌كان كۆتاى پێ بێنن، بۆیه ئه‌گه‌ر رێك ناكه‌ون با ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و نابێت دۆخه‌كه به‌و شێوه‌ى ئێسته به‌رده‌وام بێت و خه‌ڵك قبووڵ ناكات. یان بچنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنى میله‌ت و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان یه‌كلا ببێته‌وه. پێویسته پێكهێنانهوهى حكوومه‌ت و په‌رله‌مان له ڕێگه‌ى سازانه‌وه بێت، له‌باره‌ى وه‌رگرتنى پۆست له‌لایه‌ن حزبى شیوعى ئێمه رێككه‌وتنى ترمان بینى كه پۆسته‌كانیان نه‌دایه ئێمه، بۆیه چاره‌سه‌ریی گشتیمان ده‌وێت و باسه‌كه‌مان بۆ وه‌رگرتنى پۆست نییه، ئێمه یان ئه‌وانى تریش، ئاماده‌ین ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌رێنى كاره‌كان بڕۆنه پێشه‌وه، باس له‌سه‌ر پۆسته‌كانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان بكرێت یان وه‌ڵاممان هه‌بێت.
كورد له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى هه‌نگاوى گرنگى بڕیوه و چووه‌ته پێشه‌وه، ئه‌و كێشه ناوخۆیییانه بچووكى ناكاته‌وه؟
ئه‌گه‌ر ماڵى ناوخۆى كوردستان و سامانه‌كانى رێك بخه‌ینه‌وه، باشتره بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ین به‌هه‌نگاوه گه‌وره‌كان له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، خۆشحاڵیمانه كه پێشكه‌وتنى توند و جێگه‌ى بڕوا دابین بكرێت له بوارى نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌ڵام ئه‌وانى باسمان كردن بچووك نین، شیوعییه‌كانى كوردستان و عێراق مافى گه‌لى كورد به‌خواستى سه‌ره‌كى ده‌زانێت بۆ دروستكردنى ده‌وڵه‌ت، ناكرێت هیچ كۆسپێك له به‌رده‌م مافى چاره‌ى خۆنووسین بۆ كورد بمێنێت و پێویسته به‌شێوه‌ى رێككه‌وتنیش كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ناكرێ سایكس−پیكۆیهكى تر له زیانى كورد ته‌واو بێت و پێویسته ڕێگه نه‌ده‌ین وڵاتانى ده‌وروبه‌ر كۆسپمان بۆ دروست بكه‌ین، پێمان وایه ئێسته توانا و زه‌مینه هه‌یه بۆ هه‌وڵدانى مافى چاره‌ى خۆنووسین و پێویسته خێرا بین و له بارى نه‌به‌ین.