به بڕیاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی عێراق، له‌مه‌ودوا رێیه‌كان كراوه‌ن بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان.
ئێسته كه وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق له هه‌ولێره، بڕیاری داوه كه رێیه‌كان كراوه بن تا جووتیارانی كوردستان به‌رهه‌مه‌كانیان له خوارووی عێراق ساغ بكه‌نه‌وه. بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵه‌كه‌ی راگه‌یاندووه و له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، "به مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه و هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی ناوخۆی جووتیاران بۆ بازاڕه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق و ئاراسته‌كردنی نووسراوێك له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ بڕیار درا به كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق.
لای خۆیه‌وه حوسێن حه‌مه‌كه‌ریم گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، زانیارییه‌كانی پشتڕاست كرده‌وه و بۆ "وشه" گوتی، ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بوونی هه‌ردوو تیمی وه‌زاره‌ت، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش و گرنگ ئه‌نجام ده‌درێت بۆ گفتوكۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه پێوه‌ندیداره‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر جووتیارانی كوردستان نه‌یانده‌توانی به‌رهه‌مه‌كانیان ببه‌نه بازاڕه‌كانی خوارووی عێراق، هاوكات به‌هۆی پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی ناوخۆیش زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كان ده‌بووه زیان بۆ جووتیاران.