ئەو ژنەی بەشداری لە دادگاییكردنی سەدام كردبوو کوژرا

:: AM:08:35:31/05/2021 ‌
شەوی ڕابردوو نارنجۆكێك لە شارەدێی شۆڕشی سەربە شارۆكەی چەمچەماڵ، هەڵدرایە ماڵێك و ژنێك گیانی لە دەست دا و ژنێكیش بریندار بوو، ئەو ژنەی گیانی لە دەست داوە، شایەتحاڵی تاوانەكانی سەدام بوو لە ئەنفالی سنوورەكە.

ئەمڕۆ دووشەم 31ـی ئایار، هەڤاڵ موحسین ئەندامی ڕێكخراوی نەوەی ئەنفالكراوان، بە 
"وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەو ژنەی بەهۆی هەڵدانی نارنجۆكێك لە شارەدێی شۆڕش گیانی لە دەست داوە، پێشتر یەكێك بوو لەو شایەتحاڵانەی لە دادگاییكردنی سەدام بەشداربوو.
وەك شایەتحاڵ بەشداری دادگاییكردنی سەدامی كردووە، بەهۆی ئەو نارنجۆكەوە گیانی لە دەست داوە.

زیاتر گوتی، ژنەكە ناوی ئامینە حەسەن فەرج /54 ساڵ/ بوو، كەسوكاری ئەنفالە و بە گوتەی كەسوكارەكەی، وەك شایەتحاڵ بەشداری دادگاییكردنی سەدامی كردووە، بەهۆی ئەو نارنجۆكەوە گیانی لە دەست داوە.

باسی لەوەش كرد، بەرپرسانی تەناهی سنوورەكە، لێكۆڵینەوەیان دەست پێ‌ كردووە و گومانی بوونی كێشەی كۆمەڵایەتی دەكرێت لەسەر ڕووداوەكە.



وشە - رامیار جەواد