باڵوێزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕای گه‌یاند، "سه‌ركۆنه‌ی هێرشی وه‌حشیگه‌رانه‌ى په‌كه‌كه ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر هاوبه‌شه‌كانمان پێشمه‌رگه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م باڵوێزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تى، "به توندترین شێوه هێرشی وه‌حشیگه‌رانه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ سه‌ر هاوبه‌شه قاره‌مانه‌كانمان له هێزی پێشمه‌رگه، ئیدانه ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ى كردووه، "له‌گه‌ڵ دۆستانمان له هه‌رێمی كوردستان ده‌وه‌ستین و دووپات له‌سه‌ر پابه‌ندی خۆمان له پێكه‌وه‌كاركردن ده‌كه‌ینه‌وه بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه".
دوێنێ شەموو وەزارەتی پێشمەرگە رای گەیاند، هێزێكی پێشمەرگە لەكاتی ئەنجامدانی ئەركێكی سەربازی لە چیای مەتینی شارۆكەی ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵك و گوندەكانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەكە، لەلایەن هێزێكی پەكەكەوەوە بۆسەیەكیان بۆ دانرا و لە ئەنجامی بۆسەی چەكدارەكانی پەكەكە، پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و حەوت پێشمەرگەی تریش بریندار بوون.