لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی داهاتوو ڕوونكردنەوە دەدرێ‌

:: PM:02:10:06/06/2021 ‌
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، حكوومەت پابەندە بە دابەشكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا و ئەوەی ڕووی دا، كێشەیەكی كاتی بوو، بەڵام كاری لە پێشینەی حكوومەت دابینكردنی مووچەیە و لەگەڵ عێراقیش لە گفتوگۆ بەردەوامین.  

ئەمڕۆ یەكشەم شەشی حوزەیران، جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، گفتوگۆكان لەگەڵ عێراق بەردەوامە و ئەم هەفتەیە دوو دۆسیە دەنێرێتە بەغدا، یەكێكیان پێوەستە بە خەرجییەكانی نەوتی هەرێم، ئەوی تریان پێوەستە بە داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستان.  

كاری لە پێشینەی حكوومەت دابینكردنی مووچەیە و لەگەڵ عێراقیش لە گفتوگۆ بەردەوامین.
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی، هیوادارین لە ئایندەیەكی نزیكدا كێشەكان چارەسەر بكرێن و بەغدا شایستە داراییەكانی هەرێم خەرج بكات.  

لەبارەی مووچە ڕای گەیاند، حكوومەت پابەندە بە دابەشكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا و ئەوەی ڕووی دا، كێشەیەكی كاتی بوو، بەڵام كاری لە پێشینەی حكوومەت دابینكردنی مووچەیە و لەگەڵ عێراقیش لە گفتوگۆ بەردەوامین.  

"پەكەكە بە چ هەقێك ڕێ‌ بەخۆی دەدات هێرش بكاتە سەر پێشمەرگەی كوردستان، بۆیە لەسەر ئەو بابەتە عێراقیش هاتە سەرخەت و لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكهێنراوە، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ئاگەدار كراونەتەوە، هیوادارین لە خاكی هەرێمی كوردستان نەمێنن". جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی كوردستان وای گوت.




وشە - رامیار جەواد