لە هەولێر زڕدایكێك بە كەوچكی چێشتلێنان منداڵەكانی دەسووتێنێت و ئێستە لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو دایكە دەستی پێ كردووە.
ئەمڕۆ سێشەم هەشتی حوزەیران، بەپێی بەدواداچوونی "وشە" لە هەولێر سێ منداڵ بە ناوەكانی "ه، ه، س" تەمەن هەشت ساڵ و "س، ه، س" تەمەن شەش ساڵ و "ئ، ه، س" تەمەن چوار ساڵ، لەلایەن زڕدایكیانەوە بەناوی "س، ع" ئەشكەنجە دەدرێن.
چەندان جار بێبەشی كردوون لە نانخواردن
جێگر ڕەشید لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی هەولێر، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ، ئەو زڕدایكە بە كەوچكی چێشتلێنان جەستەیانی سووتاندووە، ئەمە جگە لەوەی ئازاری دەروونی داون و چەندان جار بێبەشی كردوون لە نانخواردن.
بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی هەولێر لەسەر ئەم ڕووداوە بڵاوی كردووەتەوە، تیم مۆبایلی قوشتەپەی سەربە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان/هەولێر، بە مەبەستی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەم كێشەیە سەردانی ئەم ماڵەیان كرد و لە نزیكەوە چاویان بە منداڵەكان كەوت.
ڕوون كراوەتەوە، ئێستە بەدواچوون لەم كێشەیە بەردەوامە و لێكۆڵینەوە دەكرێ.