لاهوور جه‌نگی، نیو سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رده‌سته‌ی تاقمی خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، دوێنی سێشه‌م نۆی حوزه‌یران، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له سنووری سلێمانی كۆبووه‌ته‌وه، به‌ڵام مسته‌فا چاوڕه‌ش به‌رپرسی یه‌كه‌ی70 ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بووه و به‌گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه" توڕه و ناڕازییه".
هه‌رچه‌نده لاهوور جه‌نگی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی ڕێنوێنی پێدان به یه‌كه‌ی 70ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام داوه، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تی بكه‌نه‌وه بچنه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و بڕیاری چاكسازی جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام مسته‌فا چاوڕه‌ش كه هاوكات ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتییه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بووه.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه پارتی دیموكراتی كوردستان، له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی چاكسازی حكوومه‌ت، یه‌كه‌ی80ی پێشمه‌رگه‌ی خسته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڵام دوای چه‌ند جارێك داواكردن له یه‌كێتی و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه، هێشتا یه‌كه‌ی70 لیستی ناوه‌كانی راده‌ستی وه‌زاره‌ته‌كه نه‌كردووه.
مسته‌فا چاوڕه‌ش و به‌شێكی زۆری هێزه‌كانی یه‌كه‌ی70 ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڵام لاهوور ڕێگری ده‌كات
لاهوور جه‌نگی كه به‌رده‌وام له هه‌وڵی تێكدانی كوردستان و جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ته، له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنیی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی رای گه‌یاندووه كه ئه‌وان ئاماده‌نین هێزه‌كانی یه‌كه‌ی70 بخه‌نه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه. ئه‌وه له‌كاتێكدا وه‌زیره‌كه یه‌كێتییه، به‌ڵام به‌هۆی جێبه‌جێكردنی بڕیاری چاكسازی ئێسته له‌لایه‌ن میدیای خیانه‌تكارانه‌وه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر لاهووریش كێشه بۆ بڕیاره‌كانی دروست ده‌كات.
یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، مسته‌فا چاوڕه‌ش به‌رپرسی ئه‌و یه‌كه‌یه‌یه. به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" مسته‌فا چاوڕه‌ش و به‌شێكی زۆری هێزه‌كانی یه‌كه‌ی70 ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڵام لاهوور ڕێگری ده‌كات و ئه‌وه‌یش هۆكاری سه‌ره‌كی بووه كه دوێنی ئاماده‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نه‌بێت و لێی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كه‌ی 70 و 80ی پارتی و یه‌كێتی، هێزێكی نیشتمانی له‌ژێر بڕیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێكده‌هێنرێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێسته ڕێگره لاهوور جه‌نگییه و نایه‌وێ هێزێكی نیشتمانی هه‌بێت و به‌رده‌وام ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕه‌نگێزی ده‌كات. ئه‌وه له‌كاتێكدا كه وه‌زیری پێشمه‌رگه یه‌كێتییه و وه‌ك چاودێرێكی سیاسیی ده‌ڵێ" ده‌بوو هاوكاری بكه‌ن نه‌ك ڕێگری لێ بكه‌ن".