كۆمپانیای وه‌ن پله‌س ڕای گه‌یاند، كار بۆ دروستكردنی به‌هێزترین جۆری مۆبایل ده‌كه‌ن كه ئه‌ویش "وه‌ن پله‌س نۆرد دوو"ـه و وه‌ك كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، یه‌كێكه له مۆبایله خێرا و باشه‌كانی دنیا.
ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" به‌باتێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می "وه‌ن پله‌س" بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه وه‌ن پله‌س نۆرد دوو له‌ڕووی پرۆسێسه‌ره‌وه هه‌موو مۆبایله‌كانی ئه‌ندرۆید ده‌به‌زێنێت، چونكه به‌هێزترین سیستمی بۆ داده‌نێین له‌گه‌ڵیدا دیزاینێكی زۆر ناوازه‌شی بۆ داده‌نێین كه ببێته جێی سه‌رنجی خه‌ڵك.
وەن پلەس یەکێک لە بەهێزترین مۆبایلەکانی نمایش کرد
ئه‌وه‌یش گوتراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێسته مۆبایله‌كه نه‌خراوه‌ته بازاڕه‌وه، به‌ڵام كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه، به تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه دروستی ده‌كات، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌یشی بۆ داده‌نێت كه قه‌باره‌كه‌ی 6.43 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌یشی 1440 به 3120 پیكسڵه.
جگه له‌وه‌یش ڕامی هه‌شت گێگابایته و پرۆسێسه‌ری میدیا تێك دمینستری 1200 بۆ دانراوه، ئه‌مه‌یش خێراییه‌كی زۆری پێ به‌خشیوه و وایكردووه خێراترین مۆبایل بێ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ده‌خرێته بازاڕه‌وه نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
وه‌ن پله‌س كۆمپانیایه‌كی چینییه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌می ته‌كنه‌لۆجی و مۆبایل، له 16ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2013 له‌سه‌ر ده‌ستی "پێتێ لوا" دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا، مۆبایله‌كانی شانبه‌شانی به‌هێزترینه‌كان ده‌ڕۆن و ركابه‌ری دنیا ده‌كه‌ن به به‌رهه‌مه‌كانیان.