ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه هونه‌رمه‌ند نه‌ژاد كه‌وكه‌ز، نوێترین پێشانگه‌ی شێوه‌كاری به‌ناونیشانی (شین و ڕه‌ش) كردووه‌ته‌وه، بڕیاریشه تا كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوویش به‌رده‌وامی هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 15ی حوزه‌یران، هونه‌رمه‌ند نه‌ژاد كه‌وكه‌ز به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نوێترین پێشانگه‌ی شێوه‌كاریم به‌ناونیشانی (شین و ڕه‌ش) كرده‌وه، كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مێكن باس له فۆرم و مهتریاڵهكانی سروشت ده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی ده‌ربڕین. باس له سروشت و ڕه‌نگ ده‌كات كه تێیدا ڕه‌نگه‌كانی سروشت چۆن كار له‌سه‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ن، ڕه‌نگی ڕه‌ش و سپی ڕابردوویه‌كی درێژی هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆم و ده‌وروبه‌رم، باس له‌و ساته ده‌كه‌م كه تێیدا مرۆڤ هه‌موو شێوه‌كان به ڕه‌ش و سپی ده‌بینێت."
ڕوونی كرده‌وه، "نمایشی كۆمه‌ڵه تابلۆی (شین و ڕه‌ش) له گه‌له‌ری میدیا له ڕۆژی یه‌كشه‌م 13ی حوزه‌یرانه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و تا ڕۆژی پێنجشه‌م 24ی حوزه‌یران به‌رده‌وامی ده‌بێت، به‌یانیان له سه‌عات نۆ تا یه‌كی نیوه‌ڕۆ كراوه‌یه، ئێواران له سه‌عات شه‌ش تا هه‌شت كراوه‌یه".
له‌باره‌ی سه‌ردانكردنی هاووڵاتییانه‌وه گوتی، "به‌شێوه‌كی گشتی زۆرباش بوو، ڕۆژانه خه‌ڵك به به‌رده‌وامی سه‌ردان ده‌كه‌ن، تا ئێسته‌یش تابلۆیه‌كم فرۆشراوه، به گشتی به‌رهه‌می هونه‌ری نه‌بووه‌ته كولتوور له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كه بفرۆشرێت و خه‌ڵك هه‌وڵی كڕینه‌وه بدات".
هونه‌رمه‌ند نه‌ژاد كه‌وكه‌ز دانیشتووی شاری هه‌ولێره، خاوه‌ن پێنج پیشانگه‌ی تایبه‌ت و یه‌ك پێشانگه‌ی هاوبه‌شه، ده‌رچووی به‌شی شێوه‌كاریی كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێره.