شارەزایان دەڵێن، دوای چاكبوونەوە لە پەتای كۆرۆنا پێویستە پرۆتین ببێتە مادەیەكی سەرەكیی سیستمی خۆراكی رۆژانە، لەپاڵ شلەمەنی و سەوزە كە یارمەتی چاكبوونەوە دەدەن، پرۆتینەكان دەچنە پێكهاتەی خانەكانی لەش و سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەكەن، بۆیە كەمیی پرۆتین لە لەش كاریگەریی خراپی هەیە.
پرۆتین لە هێلكە و گۆشتی كەمچەور و دانەویڵە و ماسی و بەرهەمەكانی ئەلباندا هەیە، بۆ دروستبوونی بەرگری لەشیش پێویستە، لە خوارەوە هەندێك لە نیشانەكانی كەمیی پرۆتین لە لەشدا:
دەبێت مرۆڤ رۆژانە 1 بۆ 1.5 گرام پرۆتین بۆ هەر كیلۆگرامێك لە كێشی لەشی بخوات
*زەحمەتی لەدەستدان و زیادبوونی كێشی لەش، رەنگە وەرزش بكەی و خۆراكی تەندروست بخۆیت، بەڵام كێشت وەك خۆیەتی، ئەگەری هەیە كەمیی پرۆتینت هەبێت، كە كێشە بۆ دروستبوونی ماسولكەكان دروست دەكات.
*تێكچوونی میزاج، هەستكردن بە تێكچوونی میزاج و بیركردنەوە رەنگە ئاماژە بێت بۆ كەمیی پرۆتین، چونكە پرۆتین یارمەتی دروستبوونی ژمارەیەك هۆرمۆن دەدات كە بەرپرسن لە باشكردنی میزاج.
*دابەزینی ئاستی شەكر لە خوێن، ئەوكاتەی بڕی پێویست لە پرۆتین نەگاتە لەش، رەنگە ببێتە هۆی دابەزینی رێژەی شەكر لە خوێندا.
*كێشەی پێست و قژ و نینۆك، هەموو ئەوانە لە پرۆتین پێك دێن، كەمیی پرۆتین كاریان تێ دەكات، دەبێتە هۆی سوورهەڵگەڕان و قڵێشانی پێست و لاوازی و تەنكبوونی و هەڵوەرینی قژ و لاوازبوونی نینۆك.
گرنگە بزانی كە پێویستە مرۆڤ رۆژانە 1 بۆ 1.5 گرام پرۆتین بۆ هەر كیلۆگرامێك لە كێشی لەشی بخوات، واتە ئەگەر كێشت 50 كیلۆگرام بێت، دەبێت رۆژانە 50 بۆ 65 گرام پرۆتین بخۆی و هەوڵ بدەی لە سەرچاوەی سروشتی وەری بگریت، وەك گۆشت و هیڵكە و ماسی و بەرهەمكەكانی ئەلبان و پاقلەمەنی.