ماوه‌یه‌كه له چه‌ند شارێكی عێراقه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی تاوتوێكراو كه كوردستان كراوه‌ته ئامانج تێیدا، له ڕێی كۆمپانیایه‌كی عه‌ره‌بییه‌وه بڕوانامه‌ی زانكۆ و په‌یمانگاكانی میسر و سووریا، بۆ فرۆشتن ڕێكلامی بۆ ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێی سه‌رنجی هاووڵاتییان، چونكه یه‌كه‌م جاره بڕوانامه‌ی ساخته به‌و جۆره بڵاوه كاری پێوه بكرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ی حوزه‌یران، پارێزه‌ر و ڕاوێژكاری یاسایی كاردۆ موحسین ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق له به‌غدا، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه به‌بێ گوێدانه هیچ یاسا و ڕێنوێنی و ترسێك له‌و جۆره كاره، كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای سه‌ربه میلیشا شیعه‌كان، ده‌ستیان كردووه به ڕێكلام بۆ فرۆشتنی بڕوانامه له زانكۆ و په‌یمانگاكانی میسر و سووریا، ئه‌مه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م و ڕه‌نگه وڵاتانی تریشیان هه‌بێت.
ڕوونی كرده‌وه، ئه‌و كاره‌ی ده‌كرێت تاوانه، چونكه به‌بێ خوێندن كه‌سه‌كه بڕوانامه به ده‌ست ده‌هێنێت كه هیچ ماندووبوونێكی تێدا نییه، به‌ڕاستی له هیچ سه‌رده‌مێكدا ئاوا بڕونامه بێ نرخ نه‌بووه، ئێسته ئه‌وه‌ی له عێراق هه‌یه بێ نرخ بووه و به‌های نه‌ماوه.
ئاماژه‌ی كرد، ئه‌م تاوانه به هاوكاری كونسوڵگه و نوێنه‌رایه‌تی عێراق و ئه‌و وڵاتانه ئه‌نجام ده‌درێت، به شێوه‌ی گرووپ ئه‌و كاره ده‌كرێت، لایه‌نی پێوه‌ندیدار له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق و هێزه ته‌ناهییه‌كانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، ده‌بێت وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستانیش خۆیان وریابن له‌و كاره.
"وشه" پێوه‌ندى به گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراقییه‌وه كرد به‌ڵام ئاماده نه‌بوو له‌وباریه‌وه هیچ زانیارییه‌ك ئاشكرا بكات، ته‌نیا ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند كه ئاگادارى بابه‌ته‌كه‌ن و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
چه‌ند كۆمپانیایه‌ك له به‌غدا له ژێر هه‌ژموونی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ده‌ستیان كردووه به فرۆشتنی بڕوانامه‌كانی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرا و دپیلۆم و چه‌ندان بڕوانامه‌ی تر، ئه‌مه‌یش ته‌نیا له به‌رانبه‌ر بڕێكی پاره‌دا، له خواره‌وه‌دا "وشه" به‌ڵگه‌كانیشی بڵاو كردووه‌ته‌وه.