کاستی کورتە فیلمی (زەوی قەلەڕەشەکان) به ڕابه‌رایه‌تى سینه‌ماى عێراق و كوردستان، توانى خەڵاتی باشترین (کورتە فیلم) بە دەست بهێنێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى حوزه‌یران، محه‌مه‌د ده‌ربه‌ندیخانی ده‌رهێنه‌ر ناسراوى كورد به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "کاستی کورتە فیلمی (زەوی قەلەڕەشەکان) به ڕابه‌رایه‌تى سینه‌ماى عێراق و كوردستان، توانى لە کۆیی 71 کورتە فیلم و شه‌ش کورتە فیلم جیاکراوە لە ڤیستیڤاڵی ستاری نێودەوڵەتی سینمایی بۆ کورتە فیلم ــ وڵاتی هیندستان، خەڵاتی باشترین (کورتە فیلم) بە دەست بهێنێت."
ڕوونى كرده‌وه، "بۆ ئاماده‌كردنى به‌رهه‌مه‌كه جگه له كه‌ناڵى ناوخۆیى bmc له سلێمانى كه كارى پڕۆده‌كشنیان بۆ كرد هیچ لایه‌نێكى تر‌ى هاوكارى نه‌كردووین، كارى كامێرا له‌لایه‌ن زانا جه‌لال و كارى مۆنتێرى له‌لایه‌ن ئه‌نوه‌ر عه‌زیزه‌وه بۆ كراوه، جگه له ڤیستیڤاڵی ستاری نێودەوڵەتی سینمایی بۆ کورتە فیلم ــ وڵاتی هیندستان به‌شدارى له سێ ڤیستیڤاڵی تریش كردووه".
ئاماژه‌ى كرد، "جگه له ده‌ره‌وه، له‌ناوخۆى كوردستانیش له ڤیستیڤاڵی سینه‌مایى دهۆك و سلێمانى به‌شدارى كردووه".
کورتە فیلمی (زەوی قەلەڕەشەکان) له ده‌رهێنانى محه‌مه‌د حوسێن دەربەندیخانییه، له نووسینى هه‌مزه ئه‌حمه‌ده، كارى پڕۆده‌كشنى له‌لایه‌ن كه‌ناڵى ناوخۆیى bmc له سلێمانى بۆ كراوه، فیلمێكى كوردییه ساڵى 2021 به‌رهه‌م هاتووه، ڕابه‌رایه‌تى سینه‌ماى عێراقى ده‌كات بۆ به‌شدارى له فیستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى ده‌ره‌وه، تاكو ئێسته سێ خه‌ڵاتى به‌ده‌ست هێناوه و له چوار فیستیڤاڵى تریش گه‌شتووه‌ته قۆناغه‌كانى كۆتایى، ئێسته به‌شدارى 136 فیستیڤاڵى جیهانى كردووه به‌ناوى كوردستان و عێراق. لۆكه‌یشنى فیلمه‌كه له سنوورى شارۆكه‌ى ده‌ربه‌ندیخان وێنه‌ى گیراوه.