هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویان كرده‌وه، كه هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی مووشه‌كیان له مووسڵ پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه، هێرشكه‌ران به‌نیازبوونه پێنج مووشه‌كی جۆری گراد له نێو ئۆتۆمبێلێك ئاراسته‌ی ئامانجه‌كه‌یان بكه‌ن.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ته‌ناهی بڵاوی كرده‌وه، كه هێزی فیرقه‌ی 15ی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی ڕۆژئاوای نه‌ینه‌وا، توانی ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه و بنكه‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان و مووشه‌كه‌كان له ناوچه‌ی عه‌لكانه‌ی باشووری ڕه‌بیعه بگرێت.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون، دوای ئه‌وه‌ی زانیویانه كه پلانه‌كه‌یان ئاشكرا بووه و هێزه‌كانی ته‌ناهی به‌دوایانه‌وه بوون، ئۆتۆمبێله‌كه‌یان جێهێشتووه و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.
هیچ ئاماژه‌یه‌ك به كه‌سانی پشت ئه‌و هه‌وڵه تیرۆریستییه نه‌دراوه و هاوكات ناشزانرێ كه ئامانجی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه چ شوێنێك بووه، بۆیه لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه.