په‌رله‌مانتارێكی پێشووی عێراق ئاشكرای كرد، كه یه‌كێك له سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق حه‌مامێكی له شێوه‌ی ڕۆژئاوایی له ماڵه‌كه‌ی به بڕی ملیۆنێك و 350 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دروست كردووه، جیا له‌وه‌ی خاوه‌نی زنجیره قوتابخانه‌یه‌كی فره‌وانه كه له به‌غدا و شاره‌كانی تر بوونیان هه‌یه.
ره‌حیم ده‌راجی سه‌رۆكی گردبوونه‌وه‌ی "كه‌فا" ئاشكرای كرد، ئه‌و توێژه‌ی كه حوكمی وڵات له به‌غدا ده‌كه‌ن، هیچ سۆز و وهلائێكیان بۆ وڵات و نیشتمان نییه، به هیچ شێوه‌یه‌كیش كار بۆ بنیاتنانی وڵات ناكه‌ن، كاتێكیش له هه‌ڵبژاردن شكست بخۆن، ئه‌وا ده‌چنه‌وه وڵاتانی ڕۆژئاوا كه له هه‌مان كات هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ترن.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه زۆرینه‌ی ڕه‌های سیاسییه‌كانی به‌غدا خاوه‌نی زانكۆی ئه‌هلی و كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو و بانك و ده‌سته‌ی ئابووری و كۆمپانیای فڕۆكه‌وانین، خه‌ڵكیش ڕۆژ دوای ڕۆژ هه‌ژارتر ده‌بێ و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌وپه‌ڕی خراپیدان.
ده‌راجی ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، كه سه‌رۆك وه‌زیرانێكی پێشووی عێراق، ته‌نیا له به‌غدا خاوه‌نی 14 قوتابخانه‌ی نموونه‌یی ئه‌هلییه، كه هاوكات ئه‌و قوتابخانانه لقیان له پارێزگه‌كانی تر هه‌یه، ته‌نیا دروستكردنی حه‌مامی ماڵی ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ی پێشوو كه له‌سه‌ر شێوازی ڕۆژئاوایی و زۆر پێشكه‌وتووه و به‌ردی گرانبه‌های تێدا به‌كارهاتووه، تێچووه‌كه‌ی ملیۆنێك و 350 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.