به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نیشتمانی بۆ سه‌لامه‌تی لێخوڕین ''NHTSA'' ئاشكرای كردووه، كۆمپانیای ڤۆلڤۆمان ڕاسپاردووه به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی جۆری ''XC40ی مۆدێل 2019 بۆ 2020''، چونكه كێشه‌ی فیوڵ په‌مپی بۆ دروست بووه، ئه‌مه‌یش وای كرد دۆسیه بكرێته‌وه له‌باره‌یه‌وه تا ڤۆلڤۆ ئه‌م ئۆتۆمبێلانه بگه‌ڕێنێته‌وه كۆمپانیا و چاره‌سه‌ریان بكات.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی ''
caranddriver'' به‌هۆی به‌دواداچوونه‌كان، ده‌ركه‌وتووه ئۆتۆمبێلی ڤۆلڤۆ XC40 له مۆدێله‌كانی 2019 بۆ 2020، كێشه‌ی فیوڵ په‌مپی هه‌یه و زوو ئه‌و په‌مپه خراپ ده‌بێت، ئه‌مه له چه‌ندان ئۆتۆمبێلدا سه‌لمێنراوه، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نیشتمانی بۆ سه‌لامه‌تی لێخوڕین داوای كردووه كۆمپانیای تۆیۆتا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له بازاڕ بكشێنێته‌وه.
کۆمپانیای ڤۆلڤۆ ئۆتۆمبێلەکان لە بازار دەکشێنێتەوە، بەڵام چارەسەریان ناکات
ئه‌وه‌یش ئاشكرا كراوه، ڤۆلڤۆ بڕیاری داوه كه ئه‌م ئۆتۆمبێلانه بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام به مه‌رجی ئه‌وه مۆدێلێكی تر به‌رن ئه‌وانه‌ی له كۆمپانیای سه‌ره‌كی كڕیویانه، چونكه ئه‌و مۆدێلانه چاك ناكاته‌وه.
كۆمپانیای ڤۆلڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی به‌هێزترین جۆری ئۆتۆمبێل و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له دنیادا، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1927دا دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی سویدییه‌كان كه ئێسته خاوه‌نه‌ی ڤۆلڤۆ چینییه‌كانن، هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی دامه‌زراندنیه‌وه تا 2018 خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی به‌نزین و گازه، به‌ڵام له ساڵی 2019وه ده‌ست به دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌كات.