له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی گێڕه‌كه‌یان مانوێڵه له‌پاڵ به‌نزین و ئیستۆپ ''كلاج''مان هه‌یه، ئه‌م كلاجه كاری گۆڕینی گێڕه‌كان ئه‌نجام ده‌دات، به دروستبوونی كه‌مترین گرفت تێیدا گۆڕانكاری ته‌واو به‌سه‌ر رۆیشتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا دێت.
له‌مباره‌یه‌وه بڕیار فه‌یزوڵا شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل و رۆنگۆڕ، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، لاوازبوون و خراپبوونی كلاج یه‌كێكه له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی گێڕی مانوێڵ، زۆر له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به‌و سیستمه كار ده‌كه‌ن، دووچاری ئه‌وه ده‌بنه‌وه كه كلاجه‌كه‌یان ورده ورده به‌ره‌و خراپبوون ده‌ڕوات، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن هۆكار چییه؟
بۆیە ئەم شارەزایە چەند نیشانەی لاوازبوون و خراپبوونی کلاج دەخاتەڕوو:
یه‌كه‌م - گێڕی یه‌ك و گێڕی به‌گ زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌چێته گێڕه‌كانی تر، واته به‌گشتی گێڕ گۆڕین زۆر قورس ده‌بێت.
دووه‌م - له هه‌وراز كێشی نامێنی و زۆر ته‌پ ده‌ڕوات.
سێیه‌م - له‌گه‌ڵ پێ لێنانی به‌نزین فڕه‌ی كرینگ به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام خێرایی له قه‌ده‌ر پێ لێنانی به‌نزین نییه و زۆر كه‌متره.
چواره‌م - به‌گشتی كێشی ئۆتۆمبێل به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ده‌كات.