په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان له كوردستان، ژنی دووه‌می هێنا و ماوه‌یه‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین له سلێمانی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" شاخه‌وان ره‌ئووف مسته‌فا ناسراو به "شاخه‌وانی ره‌ئووف به‌گ"، له‌گه‌ڵ خاتوو "هـ، ت، ع" هاوسه‌رگیرییان كردووه و له شاری سلێمانی پێكه‌وه ده‌ژین. به‌ڵام هاوسه‌ری یه‌كه‌می شاخه‌وان قبووڵی نه‌كردووه پێكه‌وه له‌یه‌ك خانوودا بژین، بۆیه ئێسته هه‌ریه‌ك له ژنه‌كان له خانووی خۆیاندان هه‌ر له سلێمانی.
هاوسه‌رگیرییه‌كه له‌لای مه‌لا تۆمار كراوه و بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بن
"ج، ن" كه هاوسه‌ری یه‌كه‌می شاخه‌وانه، سه‌ره‌تا نه‌یزانیوه به‌م هاوسه‌رگیرییه تا كاتی گواستنه‌وه، ئه‌وه له كاتێكدا فره‌ژنی له كوردستان به یاسا قه‌ده‌غه كراوه و یاساكه‌یش له‌و په‌رله‌مانه په‌سند كراوه كه شاخه‌وان سوێندی یاسایی خواردووه پابه‌ندی بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار به "وشه"ی راگه‌یاند، هاوسه‌رگیرییه‌كه له‌لای مه‌لا تۆمار كراوه و بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بن و پارله‌مانتاره‌كه ئیحراج نه‌بێت، نه‌چوونه‌ته دادگا.
سارا دڵشاد ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسای له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، له هه‌رێمی كوردستان یاسای توندوتیژی خێزانی به‌ركاره و له دادگاكان‌دا كاری پێ ده‌كرێ، به‌پێی ئه‌و یاسایه ژنهێنان له ده‌ره‌وه دادگا نایاساییه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و یاسایه له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك جێبه‌جێ ده‌كرێ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتار بێ یان هه‌ر كه‌سێكی تر.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" له یاسای سزادانی عێراقی و یاسای توندوتیژی خێزانی هه‌مواركراوی ساڵی 2008 و ساڵی 2011، ژنهێنانی دووه‌م سنووردار كراوه به جۆرێك ئه‌وانه‌ی ژنی دووه‌م دێنن، پێویسته چه‌ند مه‌رجێكیان تێدابێ و ره‌زامه‌ندی ژنی دووه‌م له به‌رده‌م دادگا تۆمار بكرێ و به‌ڵێننامه‌ی دابینكردنی ته‌واو پێویستییه‌كانی ژنی یه‌كه‌م پڕ بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها له یاساكه‌دا سزای شه‌ش مانگ گرتن یان پێنج ملیۆن دینار پێبژاردن دیاری كراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌بێ ره‌زامه‌ندی ژنی یه‌كه‌م، ژنی دووه‌م ده‌هێنن، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ژنی یه‌كه‌م سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكات.