تەرازووی بازرگانیی ئێران لە كورتی دا

:: PM:03:59:19/06/2021 ‌
دواین ئاماری بانكی ناوەندیی ئێران دەری دەخات، تەرازووی بازرگانیی ئێران لە ساڵی رابردوودا لە كورتی داوە و ئەمەش بە هێمای پاشەكشەی ئابووری ئێران هەژمار دەكرێت.

بەپێی ئاماری فەرمی بانكەكە، لە ساڵی رابردوودا لەو وڵاتە بە بەهای 34 ملیار و 998 ملیۆن دۆلار هاوردە تۆمار كراوە، لەكاتێكدا بەهای هەناردە 38 ملیار و 893 ملیۆن دۆلار بووە.

بەگوێرەی رادیۆ فەردا، هەر بەپێی راپۆرتەكە، زۆرترین قەبارەی هەناردە لە مانگی رەزبەر تۆمار كراوە كە بریتی بووە لە چوار ملیار و 672 ملیۆن دۆلار، زۆرترین قەبارەی هاوردەش لە مانگی رەشەمێ تۆمار كراوە كە چوار ملیار و 572 ملیۆن دۆلار بووە.

قەبارەی هاوردە 18 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار لە قەبارەی هەناردە زیاتر بێت.


پێشتر سندووقی نێودەوڵەتیی دراو پێشبینی كردبوو، كورتهێنانی بازرگانی لەو وڵاتە روو بدات. بانكەكە گوتبووی كۆی هەناردەی ئێران دەگاتە 46 ملیار دۆلار، قەبارەی هاوردەش 18 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار لە قەبارەی هەناردە زیاتر بێت.

كورتهێنانی بازرگانی یەكێكە لە هێماكانی پاشەكشەی ئابووری هەر وڵاتێك و ساڵێك پێشتریش كورتهێنانی بازرگانی لە ئێران تۆمار كرا. 



وشە - سلێمان تاشان