جۆ بایدن پرسەی هەیە

:: AM:09:15:20/06/2021 ‌
كۆشكی سپی ئەمڕۆ رای گەیاند، سەگە خۆشەویستەكەی سەرۆكی ئەمەریكا مردووە. بایدنیش لەڕێی تویتەرەوە نووسیویەتی، هاوڕێ خۆشەویستەكەمان "جامپ" بەجێی هێشتین.

پێگەی "ئیلاف" ئەمڕۆ یەكشەم 20ی حوزەیران بڵاوی كردووەتەوە، كۆشكی سپی لە بەیاننامەیەكدا مردنی سەگەكەی جۆ بایدنی راگەیاند كە ناوی "جامپە"ـە.

بەپێی ئەو بەیاننامەیەی كۆشكی سپی بڵاوی كردووەتەوە، جامپ هاوڕێیەكی زۆر خۆشەویستی بایدن بوو، بۆ ماوەی 13 ساڵ لەگەڵ ئەو خێزانە ژیا، ئێستە سەرۆك بۆ مردنی سەگە خۆشەویستەكەی خەمبارە.

جۆ بایدن لەڕێی تویتەرەوە نووسیویەتی، خێزانەكەمان هاوڕێیەكی زۆر خۆشەویستیان لە دەست دا كە "جامپ"ـە، زۆر بیری دەكەم.

جامپ كە ماوەی 13 ساڵ لەگەڵ خێزانی بایدن ژیا، رەگەزی ئەڵمانییە و ئەو دۆرەی سەگ پێی دەگوترێ "جێرمان شێپرد". جیا لە جامپ، بایدن سەگێكی تریشی هەیە بەناوی "میجۆر" كە هاوڕێی جامپ بوو. 

هەردوو سەگەكەی جۆ بایدن لە كانوونی دووەمی رابردوو دوای ئەوەی بایدن وەك سەرۆكی ئەمەریكا دەستبەكار بوو، لە كۆشكی سپی لەگەڵ خێزانەكەی سەرۆك دەژیان.





وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د